
وەزیری دارایی هەرێم
SNN- مەودا مستەفا
وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرایدەكات گفتوگۆكان بۆ گەیشتن بە رێكکەوتن لەگەڵ بەغدا بەردەوامیی هەیە و بێگومان گفتوگۆكانیش هەنگاوی باشی ناوە.
ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان لەناو هۆڵی پەرلەمان ڕایگەیاند :گفتوگۆكان لەگەڵ حكومەتی ناوەندی بەردەوامیی هەیە و گفتوگۆكانیش هەنگاوی باشی ناوە، دەشڵێت: “لای هەمووان ئاشكرایە كە سیاسیەتی نەوت لە رابردوو شكستی هێناوە، بۆیە یەكەم كاری حكومەت و كابینەی نۆیەم هەنگاو نان بوو بۆ رێكکەوتن لەگەڵ حكومەتی ناوەند” .
وتیشی: “بێگومان كاری نایاسی لە مەرزەكان دەكرێت و پێشێلكاریش دەكرێت لە سنوورەكان”.
لەبارەی بڕینی مووچەی فەرمانبەرانیش بەڕێژەی سەدا 21 وتی: “هەموومان كۆكبووین لەسەر ئەوەی بەبڕینی ئەو رێژەیە دەتوانین مووچەی مانگی دووی مووچەخۆران بدەین، ئەگەر پارەش لە بەغداوە بێت، ئەوا مووچە هەموو مانگێك دەدرێت بەبێ هیچ لێبڕینێك”.
ئەوەشی خستەڕوو كابینەی نۆیەم زۆر هەنگاوەی ناوە کە شانازی پێوە بکات، یەکێک لە شانازییەكان دەكردنی یاسایی چاكسازییە و ئەویش یەكێکە لە گرنگترین كارەكانی كابینەی نۆیەم.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16 hours لهمهوپێش



