كۆرۆنا هۆكاره…كۆنكاكاف سیستەمی سه‌ركه‌وتن بۆ جامی جیهانی 2022ی قه‌ته‌ر هه‌موار ده‌كاته‌وه

کۆنکاکاف
SNN Sport
یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌مریكای باكوور و ناوه‌راست و كاریبی( كۆنكاكاف ) سیستەمی هه‌مواركراو بۆ سهركەوتن بۆ جامی جیهانی تۆپی پێی 2022 له قه‌ته‌ر ئاشكراكرد ،ئەمەش پاش كاریگه‌ربوونی سیستەمی ئاساییەکە به هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه.
سیستەمە نوێیه‌كه كه سه‌رجه‌م ئەندامانی یه‌كێتیه‌كه به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن و ژماره‌یان 35 هه‌ڵبژارده‌یه ،دابه‌شكراوه بە سه‌ر 3 قۆناغ و قۆناغی یه‌كه‌م له مانگی تشیرینی یه‌كه‌م و تشرینی دووه‌م له نێوان هه‌ڵبژارده‌كانی خاوه‌ن پۆڵێنی 6 تا 35 به پێی پۆلێنی ئه‌م مانگی تهمموزەی فیفا بهرێوهدەچێت و هه‌ڵبژارده‌كان بە سه‌ر 6 گروپ دابەشدهكرێن و هه‌ر گروپێك 5 تیپ له خۆ ده‌گرێت.
قۆناغی دووه‌م له ئازاری 2021 به‌رێوه‌دچێت و یه‌كه‌می ریزبه‌ندی شه‌ش گروپه‌كه یاری ده‌كه‌ن بۆ دیاریكردنی سه‌ركه‌وتووه‌كان بۆ قۆناغی كۆتایی.
براوه‌كانی قۆناغی دووه‌م ده‌چنه پاڵ 5 هه‌ڵبژارده‌ی خاوه‌ن به‌رزترین پۆڵێن له كۆنكاكاف ئه‌وانیش هه‌ڵبژارده‌كانی ( مه‌كسیك ، ئه‌مریكا ، كۆستاریكا ، جامایكا، و هۆندۆراس ) بۆ قۆناغی كۆتایی به سیستەمی هاتن و چوون به‌رێوه‌ده‌چن به‌و مه‌رجه‌ی هه‌ر ههڵبژاردریەك 14 یاری بكات .
خاوه‌ن پله سێ یه‌كه‌مه‌كان له قۆناغی كۆتایی كه له حوزەیرانی 2021 ده‌ستپێده‌كات،بۆ كۆتاییه‌كانی جامی جیهانی سه‌رده‌كه‌ون و خاوه‌ن پله‌ی چواره‌م پاڵاوتنه جیهانیه‌كان ئه‌نجام ده‌دات كه له حوزیرانی 2022 به‌رێوه‌ده‌چن.
ڤیکتۆر مونتالیانی سه‌رۆكی كۆنكاكاف رایگەیاند:” كه سیستەمی نوێ پلانێكی جێگره‌وه‌ی تێدایه له نێویاندا دیاریكردنی واده‌ی یارییه‌كان له ماوه‌ی وه‌ستانی نێوده‌وڵه‌تی ( رۆژی فیفا )ئەگه‌ر هه‌ر بابه‌تێكی تر رووبدات تایبه‌ت بێ به ڤایرۆسی كۆرۆناوه.
هه‌روه‌ها له میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی ئۆنلاینه‌وه وتی:” هه‌ندێک میكانیزممان داناوه كه یارمه‌تیمان ده‌دات بۆ په‌نابردن بۆ جێگره‌وه‌كان ئەگه‌ر پێویستمان پێی بێت ، به‌ڵام ئەگەر ساڵی 2021 وه‌كو ساڵی 2020 ده‌ستی پێكرد ، وابزانم ده‌بێت جیهانی تۆپی پێ بیر له جێگره‌وه‌كان بكاته‌وه نه‌ك ته‌نها كۆنكاكاف “.
له دۆخی ئاسایی‌دا قۆناغی كۆتایی بۆ پاڵاوتنه‌كانی كۆنكاكاف به به‌شداری 6 هه‌ڵبژارده به‌رێوه‌ده‌چێت و خاوه‌ن سێ ریزبه‌ندی یه‌كه‌م سه‌رده‌كه‌ون بۆ كۆتاییه‌كانی جامی جیهان و خاوه‌ن ریزبه‌ندی چواره‌م پاڵاوتنه جیهانییە پاشکۆکان ئه‌نجام ده‌دات.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


