حکومەتی عێراق هەفتەیەکی کردە پشووی رەسمیی

0
384
مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق له‌كاتى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى حكومه‌ت | فۆتۆ: نوسینگه‌ى سه‌رۆكوه‌زیران

SNN-

ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەهۆی جەژنی قوربان و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە ماوەی هەفتەیەکی کردە پشووی رەسمیی لە دامودەزگا حکومییەکاندا.

لە بەیاننامەیەکدا حکومەتی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند “بەهۆی ئەوەی پلەکانی گەرما 50 پلەی تێپەڕاندووە و جەژنی قوربانیش لەپێشە، بڕیار دراوە لە رۆژی پێنجشەممە 30ی تەمموزەوە بۆ ماوەی یەک هەفتە پشووی رەسمیی بێت”.

راگەیاندنی پشووەکە هاوکاتە لەگەڵ راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بەبۆنەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this