لیرەی تورکی جارێکی دیکە بەهاکەی بە شێوەیەکی بەرچاو لەدەستدەدات

لیرەی تورکی
SNN
لیرەی تورکی بەردەوامە لە دابەیزنەکانی بەتایبەت لە مانگی نیسانی ئەمساڵەوە کە هەرچەندێکی لە بەهاکەی لەدەستدابێت نەگەراوەتەوە دۆخی جارانی، بەیانی ئەمڕۆ لیرەی تورکی 1.6%ی بەهاکەی لەدەستدا لە بازاڕەکانی جیهاندا.
ئەمڕۆ رەنگە خراپترین رۆژبێت بۆ بەهای لیرەی تورکی بەجۆرێک بەهای یەک دۆلاری ئەمریکی گەیشتە 6.98 لیرە و نزیکەی لەوەی بگاتە 7 لیرە، کە ئەمە کەمترین ئاستی لیرەیە کە بەخۆیەوە بینیبێتی، چاودێرانی ئابووری ئەمریکا و ناوچەکە ئاماژە بەوە دەکەن بەهۆی گرژییەکانی تورکیا لەگەڵ، لیبیا و عێراق و یۆنان و ئەڵمانیا و ئەمریکا کاریگەری راستەوخۆی کردۆتە سەر بەهای ئەو دراوەو ئەگەری ئەوەی هەیە لە رۆژانی داهاتوودا زیاتر دابەزین بەخۆیەوە ببینێت.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



