
لویس سوارێز
SNN Sport
لویس سوارێز ئۆفه‌رێكی له یه‌كێك له یانه‌كانی خولی ئه‌مریكا پێگه‌یشت ، به‌ڵام ئه‌و هێرشبه‌ره ئۆرۆگواییه پێداگرە له سه‌ر بەردهوامبوون له‌گه‌ڵ به‌رشەلۆنه ، سه‌رباری دابه‌زینی ئاستی و ناڵاندنی به ده‌ست چه‌ند پێكانێكهوه له دوایین دوو وه‌رزی رابردوودا.
سوارێز لە نێوان یەکێک لە باشترین گۆڵكاران ئه‌ژمار ده‌كرێت له مێژووی به‌رشەلۆنه ، گرێبه‌سته‌كه‌ی له هاوینی 2021 كۆتایی دێت له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری درێژكردنه‌وه‌ی بۆ وه‌رزێكی تر ، له ئەگەری ئەوەی سوارێز 60% له یارییه‌كانی به‌رشەلۆنه له وه‌رزی نوێ بەشداری پێبکرێت.
به پێی رۆژنامه‌ی مۆندۆدیبۆرتیڤۆی ئیسپانی بێت ، یانه‌ی ئینتەر میامی ئه‌مریكی هه‌وڵده‌دات سه‌رنجی سوارێز رابكێشت به ئۆفه‌رێكی دارایی به‌هێز ، به‌ڵام هێرشبه‌ره ئۆرۆگواییەکە ده‌یەوێت لەگه‌ڵ به‌رشەلۆنه به‌رده‌وام بێت و گرێبه‌سته‌كه‌ی تا دوای 2021 درێژ بكاته‌وه.
رۆژنامه‌كه ئاماژەی بۆ ئه‌وه كرد كه سوارێز حه‌ز له بیرۆكه‌ی یارییكردن له خولی ئه‌مریكی ده‌كاتەوە ، به هۆی ئەو پاداشتە داراییانه‌ی كه بۆی دابیندەکرێت، هه‌روه‌ها جۆری ئه‌و ژیانه نوێیه‌ی كه شاره‌كانی ئه‌مریكا پێیده‌به‌خشن.
به‌ڵام رۆژنامه‌كه نیازی سوارێزی دووپات كرده‌وه له مانه‌وه له به‌رشەلۆنه بۆ یارمه‌تیدانی تیپه كه‌ته‌لۆنیه‌كه له سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی نازناوه‌كان له وه‌رزه‌كانی داهاتوو ، یاریزانه‌كه وایده‌بینێت كه ده‌توانێت به‌رده‌وام بێت له سه‌ر ئاستی بەرزی ئەگه‌ر له ته‌مه‌نیش گه‌وره بێت”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



