داعش گرته‌ى کوشتنی گه‌نجێكى كورد بڵاوده‌كاته‌وه كه پێشتر پێشمه‌رگه بووه

چەکدارانی داعش
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
دواى ئه‌وه‌ى ساڵى رابردوو له لایه‌ن چه‌كدارانى داعشه‌وه دوو هاووڵاتى كوردى سنوورى گه‌رمیان رفێندران، یه‌كێك له‌و ڕفێندراوه‌كان ئازادكرا‌و رفێندراوهكهى دیكه‌ش ئه‌مڕۆ له لایه‌ن داعشه‌وه دیمه‌نى سهربڕینهكهى بڵاوكرایه‌وه. به وته‌ى لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار ئه‌و گه‌نجه كورده پێشتر پێشمه‌رگه بووه له كاتى ڕاوكردن له لایه‌ن داعشه‌وه رفێندراوه.
جه‌مال ساڵح به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى زنانه له سنوورى كفرى به SNNى راگه‌یاند: ساڵى رابردوو له مانگى شوباتى 2019 له سنوورى گوندى بهلهگهى خواروو له نێوان زنانه بۆ خورماتوو دوو هاووڵاتى كوردى دانیشتووى سنوورى كفرى رفێندران كه خه‌ڵكى گوندى سه‌رقه‌ڵاى سه‌ر به ناحیه‌ى زنانه بوون.
وتیشى، “ئه‌و گه‌نجه بۆ ڕاوكردن ڕوویان له‌و ناوچانه كردبوو له لایه‌ن داعشه‌وه ڕفێندران و یه‌كێكیان دواى چه‌ند ڕۆژێك ئازاد بوو كه باوكى به تۆمه‌تى په‌یوه‌ندى هه‌بوونى به داعشه‌وه له كوردستان له زینداندایه، به‌ڵام گه‌نجه‌كه‌ى دیكه ئازاد نه‌كراو بێ سه‌روشوێن بوو.
جه‌ماڵ ساڵح ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، ئه‌و گه‌نجه ناوى “ئه‌سعه‌د عه‌لى نایل”ه و پێشتر پیشمه‌رگه بووه، هه‌رچه‌نده داعش تازه دیمه‌نى سهربڕینهكهى بڵاوكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام به پێى زانیارییه‌كانى ئاسایش پێشتر له لایه‌ن ئه‌و چه‌كدارانه‌وه كوژراوه.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


