
شەقامی 100م فۆتۆ: پەیجی فەرمیی پڕۆژەکە
SNN-
كاركردن لە شەقامی 100 مەتری سلێمانی (شاڕێی بابان) لەلایەن گروپی كۆمپانیاكانی قەیوان خێرا دەکرێن و لەئێستادا بەپشتبەستن بە پلانێكی تۆكمەی ئەندازیاریی، كارەكانی بەشێوەیەكی سەركەوتوو ئەنجامدەدرێت.
لەماوەی 18 رۆژی کارکردنی گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان لە شەقامی 100 مەتری سلێمانی، لەكۆی (32كم) لە درێژی ڕێگەكە، (9كم) كاری بڕین، پڕكردنەوە، پاككردنەوە و لابردنی زیادەڕۆییەكان بەسەركەوتوویی ئەنجامدراوە.
وا بڕیارە لەدوای پشووی جەژنی قوربان، كاركردن لەپڕۆژەی جێبەجێکردنی رێگای 100م سلێمانی بەمیكانیزمێكی خێراتر و بەپشتبەستن بەشارەزایی و دەستی كاری ناوخۆیی بەردەوامبێت و قۆناغی یەكەمی پڕۆژەكە بەسەركەوتوویی جێبەجێبکرێت.
رۆژی 11/7/2020 بەردی بناغەی رێگەی 100م سلێمانی دانرا و وابڕیارە لە ماوەی 3 ساڵدا، بە بودجەی 400 ملیار دینار لە لایەن گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان قۆناغی یەکەمی رێگاکە تەواو بکرێت.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش



