
وەزیری دارایی لە پەرلەمانی کوردستان
SNN- مەودا مستەفا
چاودێرێكی سیاسی ئاشكرایدەكات تۆمەتباركردنی كابینەكانی تری حكومەت لە لایەن ئەو كابینەیەی ئێستاوە تەنها خۆدزینەوەیە لە واقعی هەرێمی كوردستان، دەنا هەر ئەو حیزبانەی ئێستان كابینەكانی حكومەتیان بەڕێوەبردووە.
موفید هاشم چاودێری سیاسی بە SNNی ڕاگەیاند: جار جارە لە شاشەی كەناڵەكانەوە گوێبیستی چەند بەرپرسێك دەبین باس لەوە دەكەن كابینەكانی تر گەندەڵی زۆریان تێدا كراوە و سیاسیەتی نەوتیش شكستی هێناوە، باشە خۆ كابینەكانی تریش بەدەستی حیزبەکانی ئێستاوە بووە، ئێستاش بە دەست ئەوانە چ جیاوازییەكی هەیە.
دەشڵێت: “ئەو قسانە تەنها خۆدزینەوەیە لە واقیعی ئێستای هەرێمی كوردستان”.
وتیشی: “ئەو كابینەیەی ئەمجارە كە خەڵكی چاوەڕێی دەكرد لە ئاست ئەو چاوەڕوانییەدا نەبووە، بۆیە پێوستە هەرچی زووە ئەم كابینەیە كار بۆ باشتركردنی دۆخی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیاندا بكات، كە ئێستا هاوڵاتیان بە سەختترین دۆخدا تێدەپەڕن”.
دوێنی وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان كابینەی پێشووی بە كۆمەڵێك شكست و خراپەكاریی تۆمەتبار كرد و بە بڕوای شارەزایانی سیاسیش قسەكانی وەزیری دارایی بۆ پەردە پۆشكردنی شكستەكانی ئەم كابینەیەیە كە ئێستا كۆتایی مانگی حەوتە و حكومەت مووچەی مانگی سێی دابەشنەكردووە.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16 hours لهمهوپێش



