هاووڵاتییانی هەولێر بە گیرفانی بەتاڵەوە لە چاوەڕوانیی جەژندان

کاسبکارانی هەولێر فۆتۆ مەودا-مستەفا
SNN- مەودا مستەفا
بەهۆی دواکەوتنی مووچە و بەتاڵیی گیرفانیانەوە، هاووڵاتییانی شاری هەولێر ناتوانن وەک پێویست پێشوازیی لە جەژن بکەن و نیگەرانن لە دۆخی دارایی خۆیان.
هاووڵاتییانی شاری هەولێر دەڵێن “ئێمە جەژن بە چی بكەین بە گیرفانی بە تاڵ و بەو قەرزانەی لەسەرمان كۆبووەتەوە، یان بەو ژیانە سەختەی ڕۆژانە دەیگوزەرێنین”.
محەمەد عوسمان پیشەی فەرمانبەرە و لەبەر نەبوونیی و كرێچیەتی كاری دەستگێڕیی دەكات لەناو بازاڕی شێخەڵای شاری هەولێر، دەڵێت: “ئاخر لە كوێی دونیا بووە فەرمانبەر ببێتە دەستگێڕ و بە درێژیی رۆژ هاوار بكات 5 دانە كێك بە هەزار دینار، یان بەو شێوەیە چۆن جەژن بكەم كە گیرفانم بەتاڵ بێت” .
شاڵاو رەزا، هاووڵاتییەكی ترە و دەڵێت “دوو منداڵام هەیە لە ماڵی دایكم پارەم قەرزكردووە بۆ ئەوەی ئەمڕۆ جلیان بۆ بكڕم ئەمە ژیانمانە بەو شێوەیە و حكومەتیش هیچ باكی نییە”.
نەبی غەریب خاوەنی دووكانی فرۆشتنی جلوبەرگە و دەڵێت: “بە بەروارد بە جەژنەكانی تر خەڵک زۆر كەم دێنە بازاڕ و پێداویستییەكانی جەژن دەكڕن، هۆكارەكەشی ئەوەیە حكومەت مووچەی دابەشنەكردووە” .
بەبڕوای شارەزایانی ئابووری ئەگەر حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ حكومەتی ناوەند نەگاتە رێککەوتن، بۆ مانگی داهاتوو لێبڕینی مووچە زیاتر دەبێت و رەنگە لەنێوان %25 بۆ %30 بێت و بۆ ئەمساڵیش تەنها دوو مووچەی تر بدات.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


