ئەمڕۆ كه‌مترین ڕێژه‌ى تووشبوون بە کۆرۆنا له گه‌رمیان تۆمار كرا

نەخۆشخانەیەکی کۆرۆنا لە گەرمیان
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
له گه‌رمیان به تۆماركردنى 24 حاڵه‌تى تووشبوو به ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌مترین ڕێژه‌ى تووشبوون تۆمار ده‌كرێت و ته‌نها 37 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه ماونه‌ته‌وه، لایه‌نى پزیشكیش ده‌ڵێن خۆپارێزى و تووشوبوونى ژماره‌یه‌كى زۆرى هاووڵاتیان هۆكارى كهمبوونهوهیهتى.
ئه‌یاد محه‌مه‌د به‌رپرسى تاقیگه‌كانى ته‌ندروستى گه‌رمیان بهSNNى راگه‌یاند؛ ڕۆژانه له سنوورى گه‌رمیان 200 پشكنین بۆ کۆرۆنا ئه‌نجامده‌ده‌ین و ئه‌مڕۆ كه‌مترین ڕێژه‌ى تووشبوون تۆماركراوه كه 24 هاووڵاتى بووه.
وتیشى: “لەگه‌ڵ كه‌مبوونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى تووشبوون، هاوكات چاكبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشه‌كانیش زیاتر بووه و له ئێستادا ته‌نها 37 كه‌س له نه‌خۆشخانه‌ى تایبه‌ت به كۆرۆنا ماونه‌ته‌وه”.
له‌باره‌ى هۆكارى كه‌مبوونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى تووشبوون ئه‌یاد محه‌مه‌د ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، یه‌كێك له هۆكاره‌كان ئه‌وه‌یه پێشتر هاووڵاتییه‌كى زۆر تووشى ڤایرۆسه‌كه بوون، هه‌روه‌ها خۆپارێزى هاووڵاتیان كه پێشتر بارودۆخه‌كه‌یان به هه‌ند وه‌رنه‌گرتبوو، به‌ڵام ئێستا زۆربه‌ى به جدى مامه‌ڵه‌ى لەگه‌ڵدا ده‌كه‌ن.
به‌رپرسی تاقیگه‌كانى ته‌ندروستى گه‌رمیان داواشى له هاووڵاتیان كرد بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن به ته‌واوه‌تى كۆرۆنا له سنوورى گه‌رمیان كۆنترۆل بكه‌ن، پێویسته له ڕۆژانى جه‌ژن خۆپارێزى زۆر باش ئه‌نجامبده‌ن و هه‌وڵبده‌ن كه‌مترین به‌ركه‌وته و تێكه‌ڵاوى كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌یان هه‌بێت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


