
سەربازێکی ئەمریکی لە ئەڵمانیا
SNN-
لەسەر فەرمانی دۆناڵد ترەمپ، سوپای ئەمریکا 12 هەزار سەربازی خۆی لە شتوتگارت-ی ئەڵمانیاوە دەگوێزێتەوە بۆ بەلجیکا و ئیتاڵیا، ئەوەش لە چوارچێوەی پلانێکدایە بۆ فراوانتر کردنی بوونی خۆیان لە ئەوروپا.
سەرۆکی ئەمریکا مانگی رابردوو وتی: “لە ئەڵمانیا دەکشێینەوە و سوپاکەمان بۆ 25 هەزار سەرباز کەمدەکەینەوە، رۆژی چوارشەممەی رابردووش پێنتاگۆن رایگەیاند “کە 12 هەزار سەربازی ئەمریکا لە ئەڵمانیا دەکشێننەوە”.
مارک ئیسپەر وەزیری بەرگری ئەمریکا لەسەر ئەو پرسە وتی: “ئەو 12 هەزار سەربازە دەگوێزینەوە بۆ هەریەک لە ئیتاڵیا و بەلجیکا و لەوێ بڵاوەیان پێدەکەین”.
پێدەچێت تەنیا 5400 سەربازی سوپای ئەمریکا لە ئەڵمانیا بمێننەوە و پاش جێهێشتنی ئەو وڵاتەش بەشێوەیەکی دەوریی لە وڵاتانی تری ئەوروپا کە دواتر دیاریدەکرێن، جێگیر دەکرێن.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16 hours لهمهوپێش -
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16 hours لهمهوپێش -
17 hours لهمهوپێش



