بەروارێکی نوێ بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خولی باسكه‌ی نایابی عێراق دانرا

باسکەی عێراق
SNN Sport
یه‌كێتی تۆپی باسكه‌ی عێراق بەروارێکی نوێی بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خولی نایاب لە وەرزەکانی 2019-2020 راگه‌یاند .
یه‌كێتی تۆپی باسكه‌ی عێراق له به‌یاننامه‌یەكیدا وتی:” یه‌كێتیەکە بڕیاریدا به دواخستنی کاتی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خولی نایابی باسکەی عێراق له 2/9/2020 بۆ 21/9/2020.
هه‌روه‌ها رایگەیاند:” دواخستنه‌كه به هۆی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی ئێستا له وڵاتەداو ته‌واوكردنی ره‌زامه‌ندییه فه‌رمییه‌كانە له شانه‌ی قه‌یرانی ته‌ندروستی و پێدانی ده‌رفه‌تی گه‌وره بۆ خۆئاماده‌كردنە لە داهاتوودا”.
جێی باسه یه‌كێتی تۆپی باسكه‌ی عێراق بڕیاریدا ركابه‌رییه‌كانی خوله‌كه له مانگی ئازاری رابردوودا دوابخات، ئەمەش به هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



