
ریاڵ مەدرید
SNN Sport
راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد كه نیكۆ میهیچ پزیشكی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید یانه‌كه‌ی له كاره‌ساتێك به دوور گرت، ئەمەش سه‌باره‌ت به تووشبوونی ماریانۆ دیاز هێرشبه‌ری یانه‌كه به ڤایرۆسی كۆرۆنا.
پرۆگرامی ” كواترۆ ” ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووە پزیشكه‌كانی ریاڵ مه‌درید به توشبوونی ماریانۆیان پێشتر زانیوه ، ئەو یاریزانە له كاتی به سه‌ربردنی پشووه‌كه‌ی له ناوچه‌یه‌ك کە ڤایرۆسه‌كه‌ی تێدا بڵاوه له كه‌ته‌لۆنیا بووە .
هه‌روه‌ها وتی :” رێسای توند له ریاڵ مه‌درید دانراوه له پێناو خۆ به دوورگرتن و تووشبوونی هه‌ر یاریزانێك بە کۆرۆنا ، چونكه ئه‌مه به‌مانای ئاماده‌نه‌بوونی له یاریه‌كه‌ی مانچسته‌ر سیتی له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كان دەبێت لە 7ی مانگی ئابی داهاتوو.
وتیشی:”میهیچی پزیشك پێشنیاری كرد كه یاریزانان پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنایان له ماڵه‌كانی خۆیان پاش پشووه‌كه بۆ بكرێت ، بۆ ئه‌وه‌ی په‌تاكه بڵاو نه‌بێته‌وه له ئه‌گه‌ری تووشبوونی یاریزانێك و ئه‌و بڕیاره‌ش بوو ریاڵ مه‌درید جێبه‌جێی كرد.
پرۆگرامه‌كه دووپاتی كرده‌وه كه یاریزانانی ریاڵ مه‌درید رێگرییان لێکراوە له پەیوهندیكردن به هه‌ر كه‌شێك له ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كانیان بۆ خۆبەدوورگرتن له تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا.
لە ریاڵ مەدرید یاریزانەکان پشكنینی كۆرۆنای نوێیان بۆ ده‌كرێت پێش یاریه‌كه‌ی مانچسته‌ر سیتی ، هه‌روه‌ها له هه‌مان رۆژی یاریه‌كه گه‌شت بۆ ئینگلته‌را ده‌كه‌ن.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


