دوای ماوەیەکی کەم لە هاوسەرگیریی بە رووداوی هاتووچۆ گیانیلەدەستدا

SNN- محەمەد مستەفا
درەنگانێکی شەوی رابردوو چوارشەممە 29 ی تەمموز، بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆ لە جۆری پێکدادان لە قەزای ڕانیە ژنێک گیانیلەدەستدا و سێ کەسی تریش بریندار بوون، کۆچکردووەکە ماوەیەکی کەمە ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە.
خۆشناو حەسەن وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی ڕاپەڕین بە SNNی راگەیاند: “درەنگانێکی شەوی رابردوو لەسەر رێگەی چوارقوڕنە ـ بۆسکێن لە نریک کۆلێژی ئەرکان لە سنووری قەزای ڕانیە، دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی نیسان پیکاب و ئۆپڵ ڤیکترا خۆیانکێشاوە بەیەکدا”.
وتیشی: “بەهۆی رووداوەکەوە ژنێک گیانیلەدەستداوە و دوو پیاویش بریندار بوون کە سەرنشینی ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان پیکابەکە بوون و خەڵکی قەڵادزێن، هاوکات شۆفێری ئۆتۆمبێلی ئۆپڵەکەش بریندار بووە” .
باسی لەوەشکرد: شۆفێری ئۆتۆمبێلی ئۆپڵەکە مۆڵەتی شۆفێریی نەبووە و بە خێراییەکی زۆر ئۆتۆمبێلەکەی لێخوڕیوە و کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و چۆتە سایدی بەرامبەر خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلی نیسان پیکابەکە .
بەگوێرەی زانیارییەکانی SNN ئەو ژنەی لە رووداوەکە گیانی لە دەستداوە ناوی (حەمدیە محەمەد)ە و هاوسەرەکەشی لە رووداوەکە بریندار بووە کە ماوەی 4 مانگ بوو ژیانی هاوسەرییان پێکهێنابوو .

More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


