وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف: داوا لە مامۆستایانی ئایینی دەکەین پابەندی رێنماییەکان بن

وێنە: SNN
SNN-مەودا مستەفا
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی هه‌رێمی كوردستان داوا له مامۆستایانی ئاینی ده‌كات بە ھێمنی و به‌دیدی فراوان و لەسەرخۆیی و حیکمەتهوه بڕواننە ئه‌م قۆناغە، دەشڵێت: نوێژی جه‌ژن له هه‌رێمی كوردستان ناكرێت .
ئیبراهیم بەرزنجى، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئیرشاد و توێژینه‌وه له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: داوا له مامۆستایانی ئاینی دەکەین له روانگه‌ی ھەستكردن بە بەرپرسیارێتییهوه له‌بەرامبەر خوای گەورە، پاشان له بەرامبەر بریار و رێنمایەکانی حکومەت و یاسا به‌ركاره‌كاندا، كه پابه‌ند بن به بریارەکانی لیژنەی باڵای بەرهنگاربوونەوهی کۆرونا، چونكه ھەر سەرپێچییەک لەو بریارانە بەرپرسیارێتی تێدایە.
وتیشی: ھەموومان بە پەرۆشین بۆ گەڕانەوەی بارودۆخی سەرجەم شوێنە ئاینییەکان بۆ دۆخی ئاسایی خۆیان، ھەمووشمان ئەرکی مێژوویمان لەسەرە، دیاریشه كه ئەرکی مامۆستایانی ئاینی له‌م بواره‌دا گه‌وره‌تره، بۆیه هیوادارین كه بە ھێمنی و به‌دیدی فراوان و لەسەرخۆیی و حیکمەتهوه بڕواننە ئه‌م قۆناغەی كه پشتیوان به‌خودای گه‌وره، لێی ده‌رباز ده‌بین.
ئاماژەی بەوەشکرد: “پابەندین بە راگەیەندراوی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا کە لە خاڵێکیدا هاتووە، نوێژی هەینی و جەژن ئەنجام نادرێت، ئه‌مه‌ش به‌پشتبەستن بە رێنماییە تەندروستیەکان بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتییان، بەڵام لە ھەمان کاتدا ئه‌وه‌ی کە جێگەی خۆشحاڵیمان بوو، ئه‌وه بوو كه بریاردرا بە کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان بۆ ئەنجامدانی ھەر پێنچ نوێژە فەرزەکان، لەمکاتەشدا رۆڵی مامۆستایانی ئاینی بەرزدەنرخێنین.
لە درێژەی قسەکانیدا، ئیبراهیم بەرزنجی وتی: “ئەم جەژنە بە ھۆى پەتاى كۆروناوە ھەموو دەزانین كە جەژنێكى تایبەتە لە زۆر رووەوە بۆ نمونە، نەتوانرا حەج بۆ موسڵمانانى دەرەوەی وڵاتی سعودیه بڕەخسێندرێت، دەرگاى زۆربەى مزگەوتە بەناوبانگەكانى جیھانی ئیسلامی‌یش تا ئێستا بەداخراوى ماونەتەوە لەوانە مزگەوتى حەرام كە نوێژى ھەینى و جەژنیان تێدا ئەنجام نادرێت، لەعێراقیشدا مزگەوتەکان لە مانگی ئادارەوە داخراون تا دوای جەژنی قوربانیش بە داخراوی دەمێنێتەوە، بۆ ماوەی 10 رۆژیش قەدەغەی ھاتووچۆ راگەیهنراوە بێ گومان بەرۆژانی جەژنیشەوە”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
15 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
15 hours لهمهوپێش


