
ئیدارەی گەرمیان
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
دواى ئه‌وه‌ى قوباد تاڵه‌بانى، جێگری سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێم بڕیاریدا به دابه‌شكردنى زه‌وى به‌سه‌ر واریسى ئه‌نفال و زیندانیانى سیاسی له گه‌رمیان له سنوورى كفرى بڕیاره‌كه جێبه‌جێكرا شاره‌وانى داوا له‌و كه‌سانه ده‌كات سه‌ردانیان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى تاپۆى زه‌وییه‌كانیان بۆ بكرێت.
به‌رزان كه‌ریم، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى شاره‌وانییه‌كانى گه‌رمیان به SNNى راگه‌یاند: “له چوارچێوه‌ى پێدانى زه‌وى به وارسی و شه‌هید و ئه‌نفال و زیندانیانى سیاسى گه‌یشتوونه‌ته قۆناغى تاپۆكردنى زه‌وییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ى كه زه‌وییه‌كانیان بۆ ده‌رچووه”.
وتیشى، “ئه‌وانه‌ى له سنوورى شارەوانی کفرین هەموو کارێکی یاسایی تاپۆ کردنیان تەواوبووە و لەدوای چەژنی قوربان لەگەڵ دەستپێکردنی دەوامی فەرمی دەتوانن سەردانی شارەوانی کفری بکەن بۆ وەرگرتنی ژمارەی تاپۆکانیان”.
پێدانى زه‌وى بهواریسی، شه‌هید و ئه‌نفال و زیندانیانى سیاسى له دواى به‌ڵێنێكى قوباد تاڵه‌بانى، جێگیرى سەرۆکوەزیرانی هه‌رێمى كوردستان دێت له چوارچێوه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان به هاووڵاتییانى گهرمیانیدابوو، تا ئێستا له سنوورى كفرى و ناحیه‌ى ڕزگارى زه‌وى دابه‌شكراوه و بڕیاره له كه‌لاریش بخرێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش


