لەبارەی داخستنی مەرزی باشماخ لە رۆژانی جەژندا روونكردنەوە دەدرێت

دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرپەرشتیاری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ئاماژە بەوەدەكات لەگەڵ ئەوەی لە بۆنە و جەژنەكانی رابردوودا جموجوڵی بازرگانی لە مەرزی باشماخ بۆماوەی چەند رۆژێك راگیراوە، بەڵام بۆ جەژنی قوربانی ئەمساڵ هیچ رێنماییەكمان بۆ نەهاتووە بە داخستنی مەرزی باشماخ و ئەگەریش دابخرێت بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێكی كەم دەبێت.
لیوا مەریوان شێخ كەمال، سەرپەرشتیاری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ، بە SNNی راگەیاند: تا ئێوارەی ئەمڕۆ لە لایەن بەرپرسانی دیوی ئێرانی مەرزی باشماخ ئاگادار نەكراوینەتەوە كە سبەی بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە جموجوڵی بازرگانی لە مەرزەكە رابگرین، هاوكات لە لایەن حكومەتی هەرێمیشەوە هیچ رێنماییەكمان بۆ نەهاتووە بە داخستنی مەرزی باشماخ.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەرچی ساڵانی ڕابردوو بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنی ئێرانی لە بۆنە و جەژنەكاندا مەرزی باشماخ بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك داخراوە، بەڵام لە جەژنی قوربانی ئەمساڵدا ئەگەر داشبخرێت تەنها بۆ چەند كاتژمێرێكی كەم دەبێت تا ئەوەندەی ڕێوڕەسمی جەژن لە هەردوو دیوی هەرێم و ئێران بەڕێوە بچێت و پاشان وەك رۆژانی ئاسایی جموجوڵی بازرگانی دەستپێدەكاتەوە.
سەرپەرشتیاری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ئەوەشی خستەڕوو، بە گوێرەی ئەو رێنماییانەی كە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ و تەندروستییەوە دەركراون ماوەی چەند رۆژێكە هاتوچۆكردنی هاووڵاتییان لە مەرزی باشماخەوە دەستپێكردوەتەوە تا ئێستا هیچ كێشەیەك لە ئارادا نییە.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14 hours لهمهوپێش



