“رێکارەکانی سعودییە بۆ پاراستنی حاجیان لە کۆرۆنا بە سەرکەوتوو هەڵدەسەنگێنرێت”

حاجیانی سعودیە فۆتۆ وەزارەتی حەج و عەمرە
SNN
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، رایگەیاند: کە ئەو رێکارانەی وڵاتی سعودییە گرتوویەتیەبەر بە سەرکەوتوو هەڵدەسەنگێنین و ئاماژە بەوە دەکات کە ئەوە رێگەی راستە بۆ خۆ پاراستنی هاووڵاتییان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
محەمەد عەبد وتەبیژی وەزارەتی تەندروستیی سعودییە ئاماژە بەوە دەکات، کە دۆخی حاجیانی ئەمساڵ زۆر باشەو هیچ حاڵەتێکی کۆرۆنایان تێدا تۆمار نەکراوە و پابەندن بە رێکارەکانی خۆپارێزی و ماسک بەکارهێنان، لەگەڵ ئەوەشدا رۆژانە لە چەند بنکەیەکی جیاواز پشکنینی کۆرۆنا بۆ حاجیان ئەنجامدەدرێت، لەگەڵ ئەوەشدا 1456 قەرەوێڵە بۆ تووشبووانی کۆرۆنا ئامادە کراوە کە 272 دانەیان تایبەتە بە چاودێری ورد.
ئەمساڵ بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا و بەهەمانشێوە لە وڵاتی سعودییە، موسوڵمانانی جیهان نەیاتوانی فەریزەی حەج وەک ساڵانی رابردوو جێبەجی بکەن و بڕۆنە وڵاتی سعودییە، بۆیە تەنیا هاووڵاتییانی ناوخۆی ئەو وڵاتە حەجیان ئەنجامدا لەگەڵ کۆمەڵە کەسانیکی VIP لە وڵاتانی جیاواز کە سعودییە خۆی بانگێشتی کردبوون.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12 hours لهمهوپێش



