“بڵاوبوونهوهى كۆرۆنا و داخستنى پاڵاوگهكان ژینگهى ههولێرى پاككردووهتهوه”

منارى چۆلى له شارى ههولێر | فۆتۆ: Kovan Katuli
SNN – مەودا مستەفا
سەرۆکی رێکخراوی (ئاڤیار)ی ژینگەی رایدەگەیهنێت: بەهۆی قەدەغەی هاتووچۆ و بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا به رادهیهکی باش پیسبوونی ژینگە کەمبووهتەوە.
ئاسۆ شکاک، سەرۆکی رێکخراوی ئاڤیاری ژینگەیی لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا بە ناوی رێکخراوەکانی تایبەت بە پاراستنی ژینگە رایگهیاند: “ژینگەی پاک یەکێکە لە پێداویستیيە سەرەکیەکانی ژیانی تاک، بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوه تاڕادەیەک گرفتە ژینگەییەکان و پیسبوونی ژینگە چارەسەر بوون، چونكه بڵاوبوونهوهى ئهو ڤایرۆسه بووه هۆكارى داخستنی کارگەكان، پاڵاوگەکان و کەمبوونەوەی بەکارهێنانی ئۆتۆمبێل، بەڵام بەداخەوە وردەوردە خەریکە جارێکی تر ژینگە پیس دەکرێتەوە، بۆیە چەند داواکاریەک ئاڕاستەی لایەنی پەیوەندیدار و هاووڵاتییان دەکەین”.
وتیشى: “داوا دەکەین سەربڕینی ئاژەڵی قوربانی لە سەربڕخانەکان بێت، ئەگەر لە دەرەوەش بێت پێویستە رەچاوی مەرجی تەندروستی و ژینگەیی بکرێت و پاشماوەکان بخرێنە کیسی تایبەت تاوەکو تیمی شارەوانی هەڵیان دەگرێت، بۆ ئاژەڵە بێلانەکانیش داوا دەکەین هاووڵاتییان خواردنی پێویستیان بۆ دابنێن چ لە سەربانی ماڵەکان بێت یان کۆڵانەکان”.
سەرۆکی رێکخراوی ئاڤیاری ژینگەیی ئهوهشى خستهڕوو: “لەپێناوی خۆپاراستن داوا لە هاووڵاتییان دەکەین دەستکێش و دەمامک لەسەر شەقامەکان فڕێ نەدەن، ئەو کۆمپانیایانەشی بوونەتە هۆکاری پیسبوونی ژینگە قەرەبووی ژینگەی هەرێم بکەنەوە بەپێی یاسا، لایەنە پەیوەندیدارەکانیش رێکاری پێویست بگرنەبهر بۆ پاکڕاگرتنی ژینگە”.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



