وێنه:گرووپى شاوڵین ئازادى ماوه‌ى پێنج ساڵه بێ به‌رامبه‌ر له پاركى ئازادى مه‌شق ده‌كه‌ن

شاوڵین ئازادى
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د- SNNsport
ماوه‌ى پێنج ساڵه به بێ دابڕان له‌پاركى ئازادى له‌شارى سلێمانى مهشقو راهێنان ده‌كه‌ن، به بێ گوێدانه هیچ بیركردنه‌وه‌و ره‌نگێك و نه‌ته‌وه‌یه‌ك ته‌نانه‌ت منداڵ و گه‌نج و پیر به‌یه‌كه‌وه مه‌شق ده‌كه‌ن.
كاتژمێر 4ى هه‌موو به‌یانییه‌ك گرووپى (شاوڵین ئازادى) له‌شارى سلێمانى ماوه‌ى پێنج ساڵه به به‌رده‌وامى جگه له رۆژانى هه‌ینى و به‌بێ گوێدانه سه‌رما و گه‌رما خه‌ریكى مه‌شقن و ئامانجیان به‌هێزكردنى تواناى جه‌سته‌ی خۆیانه، هه‌روه‌ها شێوازى به‌رگریكردنه له هه‌ر حاڵه‌تێكى نه‌خوازراو كه تووشیان ده‌بێت.
ئه‌نوه‌ر عه‌زیز سه‌رپه‌رشتیارى گرووپی شاوڵین ئازادى ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو:” ماوهیەکە له‌پاركى ئازادى خه‌ریكى مه‌شق و راهێنانم و ماوه‌ى پێنج ساڵه ئه‌م گرووپه‌مان دروست كردووه، هه‌رچه‌نده یه‌كه‌مجار یاریزانه‌كانمان له په‌نجه‌ى یه‌ك ده‌ست تێپه‌ڕى نه‌ده‌كرد، به‌ڵام ئێستا نزیكه‌ى 50 یاریزانمان هه‌یه له‌سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان، جگه له‌وه‌ى زیاتر له 100یاریزانی تریش وازییان هێناوه”.
وتیشی:” ئێمه جگه له رۆژانى هه‌ینى هه‌موو رۆژێك له هاوین و زستان به به‌رده‌وامى له كاتژمێر چوارى به‌یانییه‌وه ده‌ست ده‌كەین بهمهشقهكانمان تا حه‌وتى به‌یانى كه سه‌رجه‌م مەشقهكانمان هونه‌رى به‌رگرییه، به‌ڵام به‌داخه‌وه لاى زۆربه‌ى هاووڵاتیان وا له‌م یارییه گه‌یشتوون كه ئه‌و كه‌سانه‌ى ئه‌م یارییه ده‌كه‌ن شه‌ڕانین، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه یاریزانانى ئه‌م گرووپه له هه‌موو روویه‌كه‌وه له‌سه‌رخۆ و هێمنن”.
سه‌رپه‌رشتیارى گرووپى شاوڵینى ئازادى ئاماژه به‌وه ده‌دات:” سەرەڕای ئەوەی بێبەرامبەر سه‌رپه‌رشتى گرووپه‌كه ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها یاریزانانیش به‌خۆبه‌خشى راهێنانیان پێ ده‌كه‌ین، بۆیه داوا له هاووڵاتیان ده‌كه‌م كه واز له ته‌مه‌ڵى بێنن و زوو هه‌ڵستن له‌خه‌و دا‌واشیان لێده‌كه‌م شه‌وان زوو بخه‌ون و به‌یانیان زوو هه‌ستن، چونكه ئه‌نجامدانى وه‌رزش له به‌یانیاندا سوودێكى زۆرى بۆ ته‌ندرووستیان هه‌یه”.
راشیگه‌یاند:” ئێمه هیچ جیاوازیه‌ك ناكه‌ین له نێوان به‌شداربووان كه ته‌نها خه‌ڵكى وڵاتى خۆمان نیه، به‌ڵكو له‌ئێستادا كۆمه‌ڵێك كه‌سمان له‌گه‌ڵه كه خه‌ڵكى وڵاتانى تر‌ى جیهانن”.
سۆران هادى یه‌كێك له به‌شداربووان وتی:” ئێمه پێشتر له‌مه‌شق و راهێنان له هۆڵه‌كان وه‌رزشمان كردووه، به‌ڵام به‌هۆكارى تایبه‌ت وازمان هێناوه و ئێستاش به‌رده‌وامیمان داوه‌ته‌وه به وه‌رزشكردن له‌ناو پاركدا، له‌به‌رئه‌وه ئامانجامان له ئه‌نجامدانى ئه‌م وه‌رزشه له پاركدا ته‌نیا بۆ به‌هێزبوونى تواناى جه‌سته‌یى خۆمانه وه‌ك پێشتر، هه‌روه‌ها ئه‌و كاته‌ى هه‌مانه به‌یانیان به‌ئه‌نجامدانى وه‌رزش پڕى ده‌كه‌ینه‌وه و رێكخستنه‌وه‌ى ژیانى خۆمانه له خواردن و جووڵه و پشووەکانمان”.
له‌لاى خۆیه‌وه مۆرگان كه خه‌ڵكى وڵاتى هندستانه‌وه و ماوه‌ى دوو ساڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م گرووپه مه‌شق ده‌كات رایگه‌یاند:” ئێستا ئیشكردن كه‌مه و نان خواردن زۆره و رۆژانه سێ هه‌زار كالۆرى ده‌خۆین و كه‌متر وه‌رزش ده‌كه‌ین، به‌ڵام به‌ئه‌نجامدانى ئه‌م وه‌رزشه له‌گه‌ڵ راهێنه‌رو یاریزانان كه وه‌ك برامانن زۆر زۆر سوودى هه‌یه”.
مۆرگان ئاماژه به‌وه ده‌دات:” ئه‌نجامدانى ئه‌م جۆره وه‌رزشه له‌شمان سووك ده‌بێت و خه‌ومان باشه وسوودی لێ ده‌بینین ، بۆیه له‌كاتى ئیشدا زۆر ماندوو نابین”.
دواى ئاسایی بوونه‌وه‌ى بارودۆخى ژیان ئه‌وه‌ش دواى هاتنى ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئێستادا چه‌ندین گرووپ و رێكخرا و راهێنه‌ر و یاریزانان ده‌ستیان كردووه بهمهشقكردن به‌پێچه‌وانه‌ى یانه‌كان كه تائێستاش هیچ ده‌ستپێشخه‌رییان نه‌كردووه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى چالاكییه‌كانیان.

More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


