بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ڕزگاری: ئەگەری زۆرە سبەینێ 90%ی نەخۆشەکان گیانلەدەستبدەن

د. لاوەند سەردار
SNN
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ڕزگاری لە هەولێر رایگەیاند: “من وه‌كو پزیشكێك و به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه ده‌زانم چه‌ند نه‌خۆش هه‌یه كه سبه‌ینی ئەگەری زۆرە %90یان گیانله‌ده‌ستبده‌ن، چونكه ئێستا له‌ژێر چاودێری چڕدان.”
د.لاوەند سەردار بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ڕزگاری لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگی ئەمریکا وتیشی: “دوو سێ ڕۆژ جارێك ئۆکسجینی شلمان له كارگهوە بۆ دێت، ئه‌گه‌ر كه‌موكورتیه‌ك دروستبوو له ئۆكسجین ئێمه بهبتڵ قه‌ره‌بووی ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌م ماوه‌یه‌ی كه كۆرۆنایه بەکارهێنانی ئۆكسجین زۆر زۆرتره واته له راده‌ی خۆی له 50% زیاتره، ئێمه جاران كه تهنكییهكانمان پڕده‌كرده‌وه بهئۆكسجینی شل نزیكه‌ی به‌شی مانگ و نیو بۆ دوو مانگی ده‌كرد به‌ڵام ئێستا به‌شی دوو بۆ سێ رۆژ ده‌كات چونكه ژماره‌ی نه‌خۆش زۆر زۆر بووه”.
له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئه‌وه‌ی وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رێك خۆت به به‌رپرسیار ده‌زانیت به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌وترێت ئۆكسجین لهنهخۆشخانهكهت نه‌ماوه. د. لاوەند وتی: من وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌ر به‌ته‌نها ئیش ناكه‌م من 1400 كارمه‌ندم هه‌یه به دكتۆر و كارمه‌نده‌وه، ئه‌وانه هه‌مووی له خزمه‌تی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ن، ئێمه هه‌ر ئه‌وه‌نده‌مان پێ ده‌كرێت ئیتر له هه‌موو دنیا حاڵه‌تی مردن هه‌یه، وه‌كو له ئیتاڵیا و ئیسپانیا هه‌یه، ئێمه هه‌موو شتێكمان پێ ناكرێت ئه‌وه‌ی له‌سه‌رمانه دابینمان كردووه بۆ نه‌خۆش، ئه‌وه‌ی دیكه له توانای نه‌خۆشخانه‌كه‌مان نییه ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌خۆشێك یان هاوه‌ڵی نه‌خۆشێك گله‌یی هه‌بێت ئێمه هه‌ر ئه‌وه‌نده‌مان پێ ده‌كرێت به راشكاوی له‌وه زیاتر ناكرێت.”
د. لاوەند لە درێژەی قسەکانیدا باسی لەوەشکرد: هاووڵاتییانی هەولێر پابەندی رێنماییەکانی تەندروستی نین و ئەوەش هۆکاری بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانە لە پارێزگاکە.
ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک گرفتی کەمی ئۆکسجین لە نەخۆشخانەی ڕزگاری دروستبوو، کە نەخۆشخانەکە تایبەتکراوە بەو نەخۆشانەی کۆرۆنا کە باری تەندروستییان ناجێگیرە، ئەوەش کاردانەوەی لێکەوتەوە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش


