هۆکاری تەقینەوەکەی وێستگەی ئەتۆمی نەتەنز ئاشکرا دەکرێت

وێستگەی ئەتۆمی تەنەنز
SNN
موجتەبا زوونوون، سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوە لە پەرلەمانی ئێران، رایگەیاند: تەقینەوەکەی وێستگەی ئەتۆمی نەتەنز بەهۆی کێشەیەکی ناو وێستگەکەوە روویداوە”.
موجتەبا لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵێکی تەلەفیزیۆنی وڵاتەکەی باسی لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی تایبەت بە تەقینەوەکەی ناو وێستگەی ئەتۆمی نەتەنز کرد و رایگەیاند :”لێکۆڵینەوەکان ئەوە نیشاندەدەن کە تەقینەوەکە لەڕێی موشەک، درۆن یان هەرشتێکی هاوشێوەوە نەکراوە”.
لەبارەی هۆکاری رووداوەکەش باسی لەوە کردووە تەقینەوەکە بەهۆی کێشەیەکی ناو وێستگە ئەتۆمییەکەوە روویداوە کە لە ئێستادا ناتوانن وردەکارییەکانی بخەنەڕوو، لە 2ی تەمموزی ئەمساڵ، لە وێستگەی ئەتۆمی نەتەنز رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە یان تەقینەوەیەک روویدا بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتەوە.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12 hours لهمهوپێش -
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12 hours لهمهوپێش -
13 hours لهمهوپێش



