ئیداره‌ى خۆسه‌رى یه‌كه‌مین رێككه‌وتنى نه‌وتى له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا واژوو كرد

كێڵگهیهكى نه‌وتى له ڕۆژئاواى كوردستان | فۆتۆ: MEO
SNN
ئیداره‌ى خۆسه‌رى له ڕۆژئاواى كوردستان یه‌كه‌مین رێككه‌وتنى نه‌وتى له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كى نه‌وتى واژوو كرد، به‌پێى زانیارییه‌كانیش، “رێككه‌وتنه‌كه به ئاگادارى مه‌زڵوم كۆبانى و له‌ژێر چاودێرى كۆشكى سپى ئه‌مریكا واژوو كراوه”.
ئاژانسى هه‌واڵى ئه‌لمۆنیته‌ر راپۆرتێكى له‌باره‌ى رێككه‌وتنه‌كه‌وه بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاشكرایكردووه، “ئیداره‌ى خۆسه‌رى ڕۆژئاواى كوردستان رێككه‌وتنێكى نه‌وتى له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى (Delta Crescent Energy LLC) واژوو كردووه بۆ گه‌شه‌پێدان و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى كێڵگه نه‌وتییه‌كانى ڕۆژئاواى كوردستان و له ئێستادا مۆڵه‌تیان وه‌رگرتووه بۆ ئه‌وه‌ى له ڕۆژئاواى كوردستان ده‌ست به كاره‌كانیان بكه‌ن”.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، “رێككه‌وتنه‌كه به ئاگادارى مه‌زڵوم كۆبانى، فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات واژوو كراوه له‌ژێر چاودێرى كۆشكى سپی‌دا”.
سینه‌م محه‌مه‌د، نوێنه‌رى ئه‌نجوومه‌نى سوریاى دیموكرات له ئه‌مریكا هه‌رچه‌نده ئاماده‌نه‌بووه هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ى رێككه‌وتنه‌كه‌وه ئاشكرا بكات، به‌ڵام پشتڕاستى كرده‌وه كه “ئیداره‌ى خۆسه‌رى و ئه‌مریكا رێككه‌وتنێكى نه‌وتییان واژوو كردووه”.
پێگه‌ى مۆنیته‌ر ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه كه، “لیندسى گراهام، سیناتۆرى كۆمارییه‌كان كه نزیكه له دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكاوه په‌یوه‌ندیى به مه‌زڵوم كۆبانیوه كردووه، كۆبانى له ناوه‌ڕۆكى رێككه‌وتنه‌كه دڵنیاى كردووه‌ته‌وه و پێى وتووه: هیوادارم كه وردهكارییهكهى به سه‌رۆك تره‌مپ بڵێیت”، دواتریش ئه‌و سیناتۆره ئه‌و زانیارییه‌ى بۆ میدیاكانى وڵاته‌كه‌ى پشتڕاستكرده‌وه كه رێككه‌وتنێكى له‌و شێوه‌یه كرابێت.
له ئێستادا نه‌وت سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كى داهاتى ئیداره‌ى خۆسه‌رى ڕۆژئاواى كوردستانه، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له چوارچێوه‌ى رێككه‌وتنه نهوتییهكهدا بڕیاریداوه دوو پاڵاوگه‌ى نه‌وتى مۆدێرن له‌وێ بكاته‌وه، كه ئه‌مه‌ش رێژه‌ى 20٪ى پێویستى ڕۆژئاواى كوردستان له پاڵاوگه پڕده‌كاته‌وه.
ڕۆژئاواى كوردستان ناوچه‌یه‌كى ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وته به تایبه‌تى كێڵگه نه‌وتییه‌كانى رمێلهین و ئه‌ل-عومه‌ر، كه پێش رووداوه‌كانى ساڵى 2011 و دروستبوونى قه‌یرانه‌كان له سوریا رۆژانه 380 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتیان هه‌نارده ده‌كرد، له ئێستادا رێژه‌ى به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردنیان كه‌مبووه‌ته‌وه بۆ 60 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


