
ئۆتۆمبێلێکی فریاکەوتن
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووەم ڕۆژی جەژنی قوربان لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا و لە ئەنجامی وەرگەڕانی مینی پاسێك لەسەر ڕێگەی سەرەكی قەزای شارەزوور – سەیدسادق، هەشت کەس بوونە قوربانی.
كەمال ئەحمەد، بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندن لە نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕەوف بەگ لە قەزای شارەزوور بە SNNی ڕاگەیاند: دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەكەمان پێشوازیكرد لە هەشت كەسی بریندار كە لە ئەنجامی وەرگەڕانی مینی پاسێك لەسەر ڕێگای سەرەكی قەزای سەیدسادق – شارەزوور بریندار بووبوون و سەرجەمیان سەرنشینی ئەو مینی پاسە بوون.
ئاماژەی بەوەشكرد، سەرنشینەكانی مینی پاسەكە لەكۆمەڵێك گەنج پێكهاتبوون كە دانیشتووی قەزای شارەزوور و ناحیەی وارماوان، بە مەبەستی گەشت و سەیران ڕۆشتوونەتە ناوچەی هەورامان و سەیرانگای ئەحمەد ئاوا و لەكاتی گەڕانەوەیاندا تووشی ئەو ڕووداوە بوون.
بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندن لە نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕەوف بەگ، ئەوەشی خستەڕوو، باری تەندروستی ژمارەیەك لە بریندارەكان جێگیرە لە نەخۆشخانەكەمان چارەسەریان بۆكراوە، هاوكات ژمارەیەكی تریشیان ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلیمانی كراون بۆ وەرگرتنی چارەسەر، لایەنە پەیوەندیدارەكانیش لیكۆڵینەوەیان لەڕووداوەكە دەستپێكردووە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


