
وێنەی کوورە و تیمی کارپێکەر
SNN-
میرنشینی ئیماراتی عەرەبی ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند “سەرکەوتوو بووە لە خستنەکاری یەکەم کوورەی ئەتۆمیی خۆی بۆ بەرهەمهێنانی وزەی ئەتۆمیی لە بواری ئاشتیدا”.
محەمەد بن راشد ئال مەکتوم جێگری سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات رایگەیاند “بە سەرکەوتوویی تیمی کارپێکەر توانییان سووتەمەنی پێویست بۆ کورەی ئەتۆمیی وڵات دابین بکەن”.
ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە چوار کوورەی ئەتۆمییان ئامادەیە کارەبای چارەگێکی وڵات دابیندەکات لە وزە بەشێوەیەک کە دەرهاویشتەی ژینگەیی خراپی نەبێت.
ئەم هەنگاوەی ئیمارات چاوەڕێدەکرا ساڵی 2017 تەواو بکرایە، بەڵام لەبەر چەند هۆیەک کردنەوەی وێستگەی ئەتۆمیی بەراکە دواخرا بۆ ئەمساڵ.
رۆژی چوارشەممە 15ـی تەمموزی رابردووش ئیمارات بووە یەکەمین وڵاتی عەرەبی “کەشتیی ئاسمانیی هیوا”ی لە سەنتەری بۆشایی ئاسمانی تانیگاشیمای ژاپۆنەوە رەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد.
ئاژانسی هەواڵیی ئیمارات رایگەیاندووە “گواستنەوەی کەشتییە ئاسمانییەکە لە دوبەیەوە بۆ ژاپۆن، زیاتر لە 83 کاتژمێری خەیاندووە”.
چاوەڕێدەکرێت کەشتییە ئاسمانییەکە لە مانگی شوباتی ساڵی 2021 بگاتە خولگەی مەریخ، ئەمەش هاوکات دەبێت لەگەڵ یادی 50 ساڵەی دامەزراندنی ئەو وڵاتە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


