
SNN–
کۆمپانیای بایت دانس خاوەنداری ئەپڵیکەیشنی تیک تۆک بۆ ڤیدیۆ کورتەکان دەڵێت: “بەربەستی زۆریان دێتە بەردەم لەپێناو بە جیهانیکردنی کۆمپانیاکەیان” و سەرۆکی ئەمریکاش 45 رۆژ مۆڵەتیان دەداتێ تا خۆی ساغ بکاتەوە.
لە بەیاننامەیەکدا کۆمپانیاکە رایگەیاندووە “فەیسبوک خەریکی بەڕێوەبردنی کەمپەینێکە بۆ دزینی کلتور و ناشرینکردنی کۆمپانیاکەیان”.
لە ئێستادا تیک تۆک فشارێکی زۆری لەسەرە لە ئەمریکا بۆ مەبەستی فرۆشتنی و کۆمپانیای بایت دانس هۆکارەکانی بوونی ئەو فشارەی ئاشکرا نەکردووە.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردۆتەوە “کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا مۆڵەتی 45 رۆژی داوەتە کۆمپانیای بایت دانس تا دەست بە گفتۆگۆکنی بکات تیک تۆک بفرۆشێتە کۆمپانیای مایکرۆسۆفت”.
بەرپرسانی ئەمریکا پێیانوایە بەهۆی ئەو داتا و وەرگرتنی زانیارییە کەسییانەی ئەپڵیکەیشنەکە لە بەکارهێنەرانی وەردەگرێت بووتە مەترسی بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا.
ئەپڵیکەیشنی تیک تۆک لەلایەن کۆمپانیای بایت دانسی چینی لە ساڵی 2016دا بەرهەمهێنراوە و لە جیهاندا 800 ملیۆن بەکارهێنەری هەیە و لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا کۆرۆنا و مانەوەی خەڵکی لە ماڵ، وای کردووە ژمارەی بەکارهێنەرانی زیاتر ببن.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18 hours لهمهوپێش -
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18 hours لهمهوپێش -
19 hours لهمهوپێش



