
خنکان
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
له سنوورى گه‌رمیان دوو برا كه بەمهبهستى گه‌شت و سه‌یران چوونه نزیك به‌نداوى ئاوه‌سپى له كاتى مه‌له‌كردن خنكان.
عه‌دنان عه‌لى بەڕێوەبەری ناحیه‌ى ئاوه‌سپى له سنوورى كفرى به SNNى راگه‌یاند: دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 3ى ئاب، له به‌نداوى ئاوه‌سپى دوو مێردمنداڵ كه برای یه‌كن له كاتى مه‌له‌كردن له نێو به‌نداوه‌كه خنكان.
وتیشى، “ئه‌و دوو برایه ته‌مه‌نیان له نێوان 14 بۆ 16 ساڵ بووه و دانیشتووى گوندى بنكه‌ن له سنوورى ناحیه‌ى ئاوه‌سپى و به مه‌به‌ستى گه‌شت و سه‌یران روویان له به‌نداوه‌كه كردبوو”.
عه‌دنان عه‌لى ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، “دواى خنكانیان ته‌رمه‌كانیان دۆزراوه‌ته‌وه و گواستراونه‌ته‌وه بۆ پزیشكى دادوه‌رى”.

More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



