له چوار ڕۆژى جه‌ژنى قورباندا 750 پشكنین له سه‌نته‌رى عه‌لى ناجى ئه‌نجامدراوه

نەخۆشخانەی کۆرۆنا لە -سلێمانی فۆتۆ هەوراز ئەحمەد
SNN-هه‌وراز ئه‌حمه‌د
له جه‌ژنى قورباندا وه‌ك ڕۆژانى ئاسایى كلنیكى عه‌لى ناجى ده‌وامى ئاساى خۆى كردووه، به‌ڕێوەبه‌رى كلنینكهكهش رایگەیاند :”جێگاى خۆشحاڵییه ئه‌و كه‌سانه‌ى زیاتر دێن بۆ پشکنین ئه‌وانه‌ن كه چاكبوونه‌ته‌وه و نه‌خۆشییه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووە و پشكنینى دڵنیاى ده‌كه‌نه‌وه”.
سه‌رخێڵ ئاراز، به‌ڕێوەبه‌رى كلنیكى عه‌لى ناجى به SNNى راگه‌یاند :”ئێستا كاتى تاك پارێزیه پێویسته هه‌موو لایه‌ك به‌رده‌وامبێت له‌سه‌ر خود پارێزى و جێبه‌جێكردنى رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان، ئه‌و پابهندبونانه واى كرد دۆخى كۆرۆنا له سلێمانى هێور ببێته‌وه ئه‌و كه‌سانه‌ى ڕۆژانه دێن بۆ پشكنین ئه‌وانه‌ن كه چاك بونه‌ته‌وه و نیشانه‌یان نه‌ماوه و پشكنینى دڵنییاى ده‌كه‌نه‌وه”.
وتیشى” له جه‌ژنى قورباندا وه‌ك رۆژانى ئاسایى كلنیكى عه‌لى ناجى ده‌وامى خۆى كردووه له چوار ڕۆژى جه‌ژندا 750 پشكنین ئه‌نجامدراوه ئه‌وه‌ى ئێمه ده‌یبینین جێگاى دڵخۆشیه چونكه رێژه‌ى تووشبوون كه‌م بۆته‌وه و چاكبوونه‌وه زیادى كردووه بۆ ئه‌وه‌ى بارودۆخه‌كه تێپه‌ڕێنین پێویسته هاووڵاتییان زیاتر پابه‌ندبن به ڕێنمایه تهندورستییهكانهوه ئه‌وه ده‌مانباته قۆناغێكى دیكه‌وه”.
هاوكات ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد “تاوه‌كو ئێستا یانزە كارمه‌ند و دكتۆر له ستافى كلینكى عه‌لى ناجى تووشى كۆرۆنا بوون چونكه ئێمه راسته‌وخۆ به‌ركه‌وته‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه هه‌یه تووشبوون و دێن بۆ پشكنین”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


