راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق 7 یاریزانی پیشەگه‌ر بانگهێشت ده‌كات

هەڵبژاردەی لاوانی عێراق
حسین کەرکوکی- SNN Sport
قه‌حتان جه‌سیر راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی لاوانی عێراق بانگهێشتنامه‌ی ئاراسته‌ی حه‌وت یاریزان له ره‌وەندی عێراق له ده‌ره‌وه كردووه بۆ په‌یوه‌ندیكردن به ریزی هه‌ڵبژارده‌كه له رۆژانی داهاتوو کە دوو یاریزانی کوردی تێدایەو ئەوانیش(كاردۆ كامه‌ران سدیق و مه‌تین دیار ساڵح )ە، ئەمەش له چوارچێوه‌ی پێكهاته‌ی سه‌ره‌تایی كه له ئاماده‌كارییه‌كانی به‌رده‌وامه بۆ پاڵه‌وانێتی ئاسیا بۆ خوار ته‌مه‌ن 19 ساڵ.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق لە به‌یاننامه‌یەكیدا رایگەیاندووە:” راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی لاوان لیستی یاریزانی دەرەوەی عێراقی بانگهێشتكراو بۆ ریزی هه‌ڵبژارده‌ی لاوان پێشكه‌ش به ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق كردووه ، ئه‌مه‌ش له پێناو ته‌واوكردنی په‌راوه كارگێڕییه‌كان و ده‌رهێنانی پاسپۆرتی عێراقی بۆیه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانە ، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن نوێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و هه‌ڵبژارده‌كانی تری عێراق له داهاتوودا بکەن “.
هه‌روه‌ها وتی :” لیستی یاریزانه ئاواره‌كان بۆ ریزی هه‌ڵبژارده‌ی لاوان هه‌ر یه‌ك له یاریزانان عه‌لی باسل ئەلموسەوی لە كۆبنهاگنی دانیماركی ،ئه‌یسن ئیسحاق لە میلبۆرن ڤیكتۆریای ئوستراڵی، عه‌لی حه‌مادی لە سوانزی سیتی ئینگلیزی، كاردۆ كامه‌ران سدیق لە كریستاڵ پاڵاسی ئینگلیزی ، مه‌تین دیار ساڵح لە برۆندبی داینماركی، ئه‌مین نه‌وفل ده‌خیل لە ستاندارلیاجی به‌لجیكی بۆ خوار ته‌مه‌نی 19 ساڵ، گۆڵپارێز نه‌دیم نازم لە ڤالكینبیرگی سویدی”.
هەروەها یاریزان عه‌لی حه‌مادی یاریزانی سوانزی سیتی ئینگلیزیی ته‌نیا عێراقییە له نێو لیستی بانگهێشتكراوه‌كان كه خاوه‌ن پاسپۆرتی عێراقییه ، به‌ڵام یاریزانه بانگهێشتكراوه‌كانی تر پێویستیان بە ته‌واوكردنی به‌ڵگەی كارگێری و دەرهێنانی پاسپۆرتی عێراقییه ، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن نوێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی لاوان بكه‌ن له ماوه‌ی داهاتوودا.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



