
بەرشەلۆنە
SNN Sport
رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، یانەی بەرشەلۆنە ناوی حەوت یاریزانی دیاری کردووە کە دەیەوێت لە گواستنەوەکانی هاوینەی داهاتوو دەستبەرداری ببێت.
بە پێی زانیارییەکانی سپۆرت، بەرشەلۆنە دەیەوێت هەریەکە لە کۆتینیۆ، تۆدیبۆ، برایسوایت، رافینیا، جۆنیۆر فێربۆ، راکیتچ و ئۆمتیتی بفرۆشێت، بەڵام تا ئێستا یانەکە کاری بە جددی بۆ فرۆشتنی ئەم یاریزانانە نەکردووە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی بەشێک لە یاریزانەکان خواستی ئەوەیان هەیە درێژە بە یاریکردن بدەن.
یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت بۆ وەرزی داهاتوو چەند یاریزانێكی تیپی دووەم بۆ تیپی یەکەم سەربخات و پشتیان پێ ببەستێت، بە فرۆشتنی ئەم یاریزانانە بڕێکی باش پارەی دەستبکەوێت، تا بەهۆی ئەو زیانانەی بەهۆی قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بەریکەوتووە، یانەکە لە قەیرانی دارایی رزگاری ببێت.
یانەی بەرشەلۆنە دووەمی ئەم وەرزەی لالیگا بوو، دەیەوێت لە شەممەی داهاتوو لە یارییەکی یەکلاکەرەوەدا دژی یانەی ناپۆلی لە خولی یانە پاڵەوانەکان بردنەوە تۆمار بکات و پلیتی قۆناغی چارەکی کۆتایی ببڕێت، لە ئەگەری تۆمارکردنی هەر ئەنجامێکی خراپ چاوەڕوان دەکرێت کیکی سیتین دوربخرێتەوە.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19 hours لهمهوپێش



