تورکیا ئیدانەی رێککەوتنە نەوتییەکەی نێوان کورد و ئەمریکا دەکات

کێڵگەی نەوتی
SNN
تورکیا رایگەیاند کە ئەوان دژی ئەو رێککەوتنە نەوتییەن کە لە نێوان ئەمریکا و هێزەکانی سوریای دیموکرات ئەنجامدراوە لە باکووری سوریا و ئەو کارە بە هاوکاریکردنی تیرۆر ناودەبەن.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند: ئەو رێککەوتنەی کۆمپانیای نەوتی ئەمریکی (دەلتا کرینست ئینێرجی) لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات و کوردانی سوریا کردویەتی نا ڕەوایەو پرس بە وڵاتی تورکیا نەکراوە.
لە راگەیاندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیادا هاتووە ” ئەنقەرە دڵتەنگە بە ئەنجامدانی ئەم کارە نایاساییە لەلایەن ئەمریکاوە، کە ئەمە لای هەمووان ئاشکرایە کە هاوکاری و پاڵپشتی تیرۆرە لە سوریا، ئەم کارەش لای ئێمەوە ڕەت دەکرێتەوە”.
ئەمریکا لە هەفتەی رابردوودا لەگەڵ هێزە کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستان رێککەوت بە سەرپەرشتی کردنی ئەو ناوچانەی کە نەوتیان تێدایە بە هاوکاری چەند کۆمپانیایەکی نەوتی ئەمریکی و بە چاودێری کورد نەوتی ئەو ناوچەیە دەربهێنێت، ئەمکارەش بووە هۆی توڕە کردنی ئەنقەرە.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش



