
SNN
ئۆپۆزسیۆنی تورکی رایگەیاند کە ئابووری تورکیا لە مەترسییەکی گەورەدایەو هیچ کات بەمجۆرە بەهای دراوی تورکی دانەبەزیوەو حزبی دادو گەشەپێدانی تورکیش بەردەوامە لە دووبارەکردنەوەی دەستەواژەی “سەقامگیرە ئابووری تورکیا”.
ئیسماعیل تاتالی رایگەیاند: ئابووری تورکیا رۆژ دوای رۆژ پاشەکشە دەکات، بەجۆریک بێکاری سەری کردۆتە گەنجانی وڵات کە تا ئیستا تورکیا بەخۆیەوە نەبینیوە، لەگەڵ ئەوەشدا لیرەی تورکی رۆژ لەدوای رۆژ بەهاکەی لەدەست دەدات، بەبێ ئەوەی ئەردۆغان و پارتەکەی لە خەمی وڵاتەکەدا بن.
جام ئۆبا جێگری سیاسەتە ئابووریەکانی تورکیا رایگەیاند: ئابووری تورکیا بەردەوامە لە داکشان بەجۆرێک لە ئیستا وڵاتەکەمان مانگانە زیانی 5 ملیار دۆلاری پێدەگات، کە ئەمە لە کۆی یەک ساڵدا بودجەیەکی گەورەی تورکیایە.
کەمال کلیچدار ئۆغلۆ سەرۆکی پارتی کۆماری ئۆپۆزسیۆن رایگەیاند: تورکیا بە دژوارترین کاتی ئابووری خۆیدا تێپەردەبێت، تا ئێستاو لە هیچ سەردەمێکدا تورکیا ئابووریەکەی بەمجۆرەی ئێستا داکشانی بەخۆیەوە نەبینیوە.
یەکێکی تر لە هۆکارەکانی پاشەکشەی ئابووری تورکیا بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە جەبهەیەکی کراوەی شەری لە سوریا و عێراق و لیبیا کردۆتەوە، پارەیەکی زۆر لە سوپاکەیدا خەرج دەکات لەگەڵ ئەو بەکرێگیراوانەی لە لیبیا شەریان پێدەکات، جگە لە بەهەدەربردنی ئەو هەموو داهاتە بۆ سوپاکەی کە لە وڵاتاندا بڵاوبوونەوە.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



