بۆچوونی فراكسیۆنە كوردستانيیەكان لەسەر هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق

دەنگدەرێکی هەڵبژاردنەکانی عێراق
SNN- مەودا مستەفا
فراكسیۆنە كوردستانییەكان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنن “دیاریكردنی رۆژی هەڵبژاردن لە دەسەڵاتی سەرۆكوەزیراندا نییە و دەبێت ئەو رۆژە پەرلەمان دیاریبكات نەك سەرۆكوەزیران”.
بەهار مەحمود ئەندامی لیژنەی یاسای لە فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند “دەبوو سەرۆكوەزیران لە رێگەی نامەیەكەوە سەرۆكکۆمار ئاگادار بكاتەوە و ئەویش داوا لە پەرلەمان بكات بە دیاریكردنی رۆژێك بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق”.
بەوتەی بەهار مەحمود، سەرۆكوەزیرانی عێراق لە دەسەڵاتیدا نییە رۆژ و كات دیاریبكات بۆ پڕۆسەی هەڵبژاردنەكان”.
وتیشی: “ئێمە پشتگیری لە هەر پڕۆسەیەكی هەڵبژاردن دەكەین، بەڵام پرۆسەیەك بێت بەپێی رێكارە یاساییەكان بێت” .
جەمال شكور ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: “ئێمە كاتێك پشتگیری لە پڕۆسەی هەڵبژاردنەكان دەكەین كە سەرژمێری بكرێت و لیستێکی پاكی دەنگدەران ئامادە بكرێت و دۆخی ئەمنی ناوچەكەش لەبار بێت بۆ پڕۆسەی هەڵبژاردنەكان و مافەكانی كورد پێشێل نەكرێت و جارێكی تر تەعریب لەلایەن عەرەبە شۆڤێنییەكانەوە نەكرێت”.
دەشڵێت: “ئەوكات ئێمە پشتیگری لە پڕۆسەی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەكەین لە عێراق و ئەگەر پڕۆسەكەش ئەنجامبدرێت، ئەوا ئێمە ئامادەین” .
ناسر هەركی پەرلەمانتاری فراكسیۆنی پارتی دەڵێت: “بە بڕوای من دیاریكردنی ئەو رۆژە بەو خێراییە، بۆ فشار دروستكردنە بۆ سەر كوتلە سیاسییەكان بۆ ئەوەی یاسایی هەڵبژاردنەكان تێبپەڕێنن و دواتر بە راوێژ لەگەڵ پەرلەمان كاتێك دیاریبكەن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان، دەنا هەموومان دەزانین دیاریكردنی رۆژی هەڵبژاردنەكان لە دەسەڵاتی سەرۆكوەزیراندا نییە”.
رۆژی 31ی مانگی رابردوو مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق لە وتارێكدا رایگەیاند “رۆژی 6ی حوزەیرانی 2021 وادەی هەڵبژاردنی پێشوەختەیە لە عێراق، ئەوەش یەكێكبوو لە بەڵێنەكانی كازمی كاتێك وەكو سەرۆكوەزیران دەستبەكار بوو.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



