فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بەسەر چەند گوندێكی شارباژێڕدا دەسووڕێنەوە و بۆردوومان دەكەن

سلێمانی
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەمڕۆ دوو جار فڕۆكەی بێفڕۆكەوان كە گوماندەكرێت فڕۆكەی توركیابن، بەسەر چەند گوندێكی سنووری شارباژێڕدا سووڕاونەتەوە و لە جاری دووەمدا بۆردوومانیان كردووە بەو هۆیەشەوە ئاگر لە سنووری چەند گوندێك كەوتووەتەوە، بەڵام هێشتا زیانی گیانی ڕانەگەیەندراوە.
كامەران حەسەن، قایمقامی قەزای ماوەتی سەر بە پارێزگای سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ دوو جار فڕۆكەی بێفڕۆكەوان سنووری شارباژێڕیان بۆردوومان كرد، بەجۆرێك بۆردوومانەكە سنووری دەشتی ژاژۆلان و كوێرەكانی-ی گرتووەتەوە، كە نزیكەی سێ كیلۆمەتر لە گوندی گەڵاڵەوە دوورە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەگەڵ ئەوەی لە %100 دڵنیا نین ئەو فڕۆكانە سەر بە چ وڵاتێكن، بەڵام گوماندەكرێت فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركیان بن، كە بەهۆی ئەو بۆردومانانەوە ئاگر لە سنوورەكە كەوتووەتەوە و زیانێكی زۆر بە ڕەز و باخی هاووڵاتییان و ژینگەی ناوچەكە كەوتووە.
قایمقامی قەزای ماوەت ئەوەشی خستەڕوو، تا ئێستا بۆمان ڕووننەبووەتەوە كە بەهۆی ئەو بۆردومانانەوە زیانی گیانی لێكەوتووەتەوە یاخود نا، بەڵام بەهۆی ئەوەی لە ئێستادا دەوامی فەرمانگەكان نەكراوەتەوە، ناتوانین لیژنە پێكبهێنین بۆ لێكۆڵینەوە.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
5 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
7 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
7 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
5 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
7 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
7 hours لهمهوپێش



