“ئەو دایکانەی تووشی کۆرۆنا بوون دەتوانن شیر بە منداڵەکانیان بدەن”

SNN
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا بەڕێوەبەری گشتیی رێكخراوی تەندروستی جیهانی تێدرۆس ئەدهانۆ رایگهیاند: دایكانی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنای هاندا، بۆ ئەوەی بە شێوەیەكی ئاسایی لەسەر شیرپێدان بە كۆرپهكانیان بەردەوام بن.
ئەدهانۆ وتیشی “هاوكات لەگەڵ ئاهەنگگێڕانی جیهان بەبۆنەی هەفتەی هۆشیاریی پێدانی شیر بە منداڵ، سوودەكانی پێدانی شیری دایك بە منداڵ زۆر لە مەترسییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاترن”.
ههروهها وتی: “لە سەرەتای سەدەی بیستەمەوە تا ئێستا ڤایرۆسی كۆرۆنا گەورەترین حاڵەتی فریاگوزاری بووە لەسەر ئاستی جیهان، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پرۆسەكانی گەڕان بەدوای پێكوتەی دژی ئەو پەتایە مێژووین”.
ئاشكراشیكرد، “ژمارەیەكی زۆری ڤاكسین لە قۆناغەكانی تاقیكردنەوەدان و هەندێكیان لە دوا قۆناغەكانیاندان و هیوایەكی زۆریان درووستكردووە، ئەمەش ئەوە ناگەیەنێت، كە دەبینە خاوەن پێكوتە، بەڵام ئەو خێرایەی ئێستا لە پرۆسەی گەڕاندا پێی گەیشتووین بێوێنەیە”.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9 hours لهمهوپێش -
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9 hours لهمهوپێش -
10 hours لهمهوپێش



