
وەزارەتی پەروەردە
SNN
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێم راگه‌یه‌نراوێكى له‌باره‌ى تاقیكردنه‌وه‌ى پۆله ناكۆتاكان بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند: تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلە ناكۆتاكان له كاتى خۆیدا واته، له به‌روارى 9ى ئاب، به‌ڕێوه‌ده‌چن.
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاشكرایكردووه، “سێشەممە 4ی ئاب، بەشێوەی ڤیدیۆ کۆنفرانس کۆبوونەوەیهكمان ئەنجامدا به كۆى ده‌نگ بڕیاردرا:
1. تاقیکردنەوەی خولی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان لە 4ی بنەڕەتی هەتا 11ی ئامادەیی و قۆناغە ناکۆتاکانی خوێندنی پێشەیی و ئیسلامی لە وادەی خۆیدا رۆژی یەکشەممە، رێکەوتی 9ی ئاب، و بە پەیڕەوکردنی سەرجەم رێکارە تەندروستییە پێویستەکان ئەنجامدەدرێن. لە هەمان کاتدا دەسەڵات دەدرێتە بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی پارێزگا و ئیدارەکان بۆ بەڕێوەبردن و کۆتاییهێنان بە تاقیکردنەوەکان بە رەچاوکردنی رەوشی تەندروستی لە هەر پارێزگایەک.
2. هەر قوتابی و خوێندکارێکی قۆناغە ناکۆتاکان هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنابێت، بەمەرجێک حاڵەتەکەی بە راپۆرتی پزیشکی پشتڕاستکرابێتەوە، بەو هۆیەوە نەتوانێت بەشداریی تاقیکردنەوەکان بکات، دەسەڵات دەدرێتە بەڕێوەبەرانی قوتابخانەکان کە لە کاتێکی گونجاو‌دا و بەر لە دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن تاقیکردنەوە بۆ ئەو قوتابی و خوێندکارە تووشبووانە ئەنجامبدەنەوە.

ده‌قى راگهیهنراوهكه
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4 hours لهمهوپێش -
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4 hours لهمهوپێش -
4 hours لهمهوپێش



