دهرگاى شوێنه گهشتیارییهكانى ههڵهبجه بهڕووى گهشتیارانى دهرهوهى ئهو پارێزگایهدا داخرا

سهرچاوهى زهڵم له پارێزگاى ههڵهبجه | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
ژووری ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای هەڵەبجە پاش كۆبوونەوەیان چەند بڕیارێكی نوێیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا دەركرد، چیتر رێگەنادرێت گەشتیاری دەرەوە سەردانی ناوچە گەشتیارییەكانی سنوورەكە بكەن، داوا لە وەزارەتی تەندوستیش دەكەن رەزامەندی وەزارەتی دارایی وەربگرن بۆ خەرجكردنی بودجەی تایبەت بە رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا.
نوخشە ناسیح، قایمقامی قەزای ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە و ئەندامی ژووری ئۆپراسیۆنەكانی رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا بە SNNی راگەیاند: “ژووری ئۆپراسیۆنەكان داوامان لە وەزارەتی تەندروستی كرد بە مەبەستی زیاتر كۆنتڕۆڵكردنی دۆخەكه و باشتر دابینكردنی پێداویستیەكانی پشكنین زیاتر رەچاوی پارێزگای هەڵەبجە بكەن، هەروەها رەزامەندی وەزارەتی دارایی وەربگرن بۆ دابینكردنی بودجە بۆ بانكی خوێن و كڕینی ئامێری جیاكردنەوەی پلازمای خوێن كە تا ئێستا لە پارێزگای هەڵەبجە بوونی نییە”.
وتیشى: “هەر لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆماندا بڕیارماندا كە لە سبهیهوه هاتنی گەشتیاری دەرەوەی هەڵەبجە بۆ ناوچە گەشتیاریییەكانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە قەدەغەبكرێت، شۆفێری ئۆتۆمبێلی كرێ و تایبەت لە كاتی هەبوونی سەرنشین لەگەڵیاندا ناچاریان بكەن بە بەكارهێنانی دەمامك، هاوكات هەردوو مەرزی شۆشمێ و پشتە تەنیا بۆ كاری ئاڵوگۆڕی بازرگانی كراوە دەبن”.
ئەو ئەندامەی ژووری ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو: ” دەسەڵات دەدرێتە یەكە ئیدارییەكان بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكان و داخستن و كردنەوەی شوێنە گشتییەكان بە گوێرەی رێنماییەكان، هاوكات بۆ هاتووچۆكردنی هاووڵاتیانیش لە نێوان پارێزگاكاندا دەبێت لەڕێگەی ئۆنلاینەوە رەزامەندی وەزارەتی ناوخۆ بەدەستبهێنن”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



