ژماره‌ى قوربانیانى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى لوبنان به‌رزبووه‌وه بۆ زیاتر له 4 هه‌زار كه‌س

ساته‌وه‌ختى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى پایته‌ختى لوبنان
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زیرى ته‌ندروستیى لوبنان رایگه‌یاند: سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ژماره‌یه‌كى زۆر هاووڵاتى بێسه‌روشوێنبوون ژماره‌ى قوربانیانى ته‌قینه‌وه‌كه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ زياتر له 4 هه‌زار بریندار و 100 كوژراو، وتیشى: “به خراپترین حاڵه‌تدا تێده‌په‌ڕین له ئێستادا”.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه حه‌مد حه‌سه‌ن، وه‌زیرى ته‌ندروستیی لوبنان رایگه‌یاند: “ژماره‌ى قوربانیانى ته‌قینه‌وه‌كه سات به سات روو له هه‌ڵكشانى زیاتره، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌مڕۆ گه‌یشتووه‌ته زیاتر له 4 هه‌زار بریندار، 100 كوژراو”.
وتیشى: “جگه له‌و قوربانیانه ته‌رمى سه‌دان هاووڵاتى دیار نییه و بێسه‌روشوێنبوون”.
ئێواره‌ى دوێنێ سێشه‌ممه دوو ته‌قینه‌وه به‌یروتى پایته‌ختى لوبنانیان هه‌ژاند، وێرانكارییه‌كى گه‌وره‌یان له‌و وڵاته دروستكرد، كاردانه‌وه‌ى نێوده‌وڵه‌تیشیان به‌دواى خۆیاندا هێنا، هه‌رچه‌نده تا ئێستا دیار نییه كه ته‌قینه‌وه‌كه تیرۆریستییه یاخود ته‌نیا ته‌قینه‌وه‌ى كۆگایهكى ته‌قه‌مه‌نییه به‌ڵام دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا ئه‌مڕۆ له‌و باره‌یه‌وه وتى: “من سه‌یرى تۆماره ڤیدیۆییهكانم كرد و له‌گه‌ڵ چه‌ند ژه‌نه‌راڵێك كۆبوومه‌وه كه به‌باشى له‌و بابه‌ته‌دا شاره‌زان، ئه‌وه‌ى ده‌رده‌كه‌وێت له هێرش ده‌چێت نه‌وه‌ك ته‌قینه‌وه‌ى ئاسایی”.
له‌باره‌ى هۆكارى ته‌قینه‌وه‌كه‌وه وه‌زیرى ناوخۆى ئه‌و وڵاته ده‌ڵێت: “مادده‌ى ته‌قینه‌وه‌كه له كۆگایه‌كدا هه‌ڵگیراوه بۆ چه‌ندین ساڵ بووه‌ته هۆكارى ئه‌و رووداوه”، هاوكات ميدیاكانى ئه‌و وڵاته بڵاویانكرده‌وه: “له ساڵى 2014ه‌وه 2 هه‌زار و 751 ته‌ن له مادده‌ى نیتراتی ئەمۆنیۆم له‌و كۆگایه‌دا هه‌ڵگیراوه و ته‌قیووه‌ته‌وه”.
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆى ئه‌نجوومه‌نى به‌رگریى لوبنان به‌هۆى ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌وه دوو هه‌فته حاڵه‌تى له‌ناكاوى راگه‌یاند، هاوكات حه‌سه‌ن دیاب، سه‌رۆكوه‌زیرانى ئه‌و وڵاته ئه‌مڕۆى كرده رۆژى ماته‌مینى گشتى.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13 hours لهمهوپێش



