له ساڵی 1999وە بۆ یه‌كه‌مجار پاڵه‌وانێتی ئه‌مریكای كراوه به بێ ناداڵ و فیدرێر ئەنجام دەدرێت

نادال و فیدرێر
SNN Sport
پاڵه‌وانێتی كراوه‌ی ئه‌مریكا یه‌كێك له چوار پاڵه‌وانێتییه گه‌وره‌كه‌ی (گراند سلام) رایگه‌یاند: به هۆی مەترسی ڤایرۆسی كۆرۆناوه رافایل نادالی ئیسپانی و ئەستێرەی بە ناوبانگ، رۆجێر فیدرێر بەهۆی پێکان بەشداری لە پاڵەوانێتیەکە ناکەن.
نادال له سه‌ر ئه‌ژماره‌ی تایبه‌تی خۆی له ( تویته‌ر )نووسیبووی :” پاش بیركردنه‌وه‌یه‌كی قوڵ ، بڕیارمدا به‌شداری نه‌كه‌م له پاڵه‌وانێتی ئه‌مریكای كراوه له‌م ساڵدا ، دۆخی ته‌ندروستی لە هه‌موو جیهان زۆر ئاڵۆزه و حاڵەتی كۆڤیدی 19 زیاتر ده‌بێت و پێده‌چێت ئێمه نه‌مان توانیبێت كۆنترۆڵی بكه‌ین تا ئێستا “.
هه‌روه‌ها وتی:” ئه‌وە بڕیارێك بوو حه‌زم نه‌ده‌كرد بیده‌م ، به‌ڵام ئەمجارە بڕیارمدا به‌دوای دڵمدا بڕۆم ، له كاتی ئێستا گه‌شت نه‌كردنم پێ باشتره”.
له‌گه‌ڵ ئاماده‌نه‌بوونی رۆجێر فیدرێری سویسری بە ئەزموون لە ته‌واوی ئه‌م وه‌رزه پاش ئه‌نجامدانی نەشته‌رگه‌ری له ئه‌ژنۆیدا ، ئه‌و پاڵه‌وانێتییه له ساڵی 1999وە بۆ یەکەمجارە ئاماده‌نه‌بوونی هه‌ردوو ئه‌ستێره پێكه‌وه به خۆیەوە ده‌بینێت .
نادالی خاوه‌ن 19 نازناوی گه‌وره ده‌یتووانی ریكۆردی پێوانەیی یه‌كسان بكاته‌وه كه به ناوی فیدرێرەوەیەو توانیویەتی ( 20 ) نازناوی گه‌وره بباتەوە ئەگه‌ر به‌شداری بكردایه له پاڵه‌وانێتی گه‌وره‌ی ئەمریكا كه بریاره له ماوه‌ی 31 ئاب تا 13ی ئه‌یلوول به‌رێوه‌بچێت.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



