“هەر 15 چرکە جارێک کەسێک بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیان لەدەستدەدات”

SNN
ئاژانسی رۆیتەرز لە ئامارێکی وردی خۆیدا ئاماژە بە چەند ژمارەیەکی ترسناک دەربارەی کۆرۆنا دەکات و دەڵێت، گیانلەدەستدا بەهۆی کۆرۆناوە گەیشتۆتە 700 هەزار لە جیهاندا، ئەمڕۆش چوارشەممە هەموو 15 چرکە جارێک کەسێک بەهۆی کۆرۆناوە گیانی لەدەستداوە.
بەپێی ژمارەکانی ئاژانسی رۆیتەرز کە جەخت دەخاتە سەر دوو هەفتەی رابردوو 5900 کەس لە هەر 24 کاتژمێرێکدا بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، واتا بەنزیکەی 247 کەس لە یەک کاتژمێردا یاخود یەک کەس لە 15 چرکەدا.
هەر بەپێی ئامارەکەی رۆیتەرز بەرزیترین ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی کۆرۆناوە لە وڵاتەکانی ئەمریکا بەڕازیل هیند و مەکسیکە، هەرچەندە دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوەشکرد کە کۆرۆنا لە ئەمریکا لەژێر کۆنترۆڵدایە بەڵام تا ئێستا 155 هەزار هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



