هه‌ولێر نزیكتره بۆ له خۆگرتنی كه‌مپی راهێنانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق

هەڵبژاردەی عێراق
حسین کەرکوکی- SNN Sport
یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق رایگه‌یاند كه شاری هه‌ولێر نزیكتره بۆ له خۆگرتنی كه‌مپی مه‌شق و راهێنانی هەڵبژاردەی عێراق بۆ خۆئاماده‌كردنی بۆ پاڵاوتنه هاوبه‌شه‌كانی گەیشتن بە جامی ئاسیای 2023ی چین و مۆندیالی قەتەری 2022.
هیشام محه‌مه‌د وته‌بێژ به ناوی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق له لێدوانێكیدا کە پێگە عێراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە وتی:” سریچكۆ كاتانیچ راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق پێشنیاریكردووە كه‌مپێكی مه‌شق و راهێنان بۆ هەڵبژاردەی عێراق پێش یارییه دۆستانه‌كان وه‌ك ئامادەكارییهك بۆ پاڵاوتنه‌كان سازبکرێت”.
هه‌روه‌ها وتی:” كاتانیچ داوایكردووە كه‌مپه‌كه له توركیا ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام به هۆی هه‌ڵپه‌ساردنی گه‌شته‌كان له نێوان به‌غدا و توركیا ، هه‌ولێر نزیكتره بۆ میوانداریكردنی كه‌مپه‌كه “.
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق 2 یاری دۆستانه له به‌رامبه‌ر عه‌مان و سوریا ئه‌نجام ده‌دات وه‌ك خۆئامادەکردنێك بۆ پاڵاوتنه هاوبه‌شه‌كان “.
لە پاڵاوتنە هاوبەشەکانی گەیشتن بە جامی ئاسیای 2023 و مۆندیالی 2022، هەڵبژاردەی عێراق لە رکابەرییەکانی گروپی سێیەم بەرامبەر بە بەحرەین ، ئێران، هۆنگ کۆنگ و کەمبۆدیا یاری دەکات و 5 یاری ئەنجامداوە، توانیویەتی 3 یاری بباتەوەو بە کۆکردنەوەی 11خاڵ پێشەنگی گروپەکەی داگیرکردووە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
37 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
37 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


