لەبەرامبەر بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەك لەنەخۆشخانەیەك وەزارەتی تەندروستی هاتەدەنگ

SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی شەوی رابردوو گرتە ڤیدیۆییەک كە دەوترێت نەخۆشخانەی گشتی شەهید شەوکەتە لە قەزای سەیدسادق بڵاوكرایەوە لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكاندا و تیایدا دەردەكەوێت لە ژووری تایبەت بە پزیشكی ئێشكگر چەند بوتڵێك لە خواردنەوە کحولییەکان دەبیندرێت، بۆ ئەم مەبەستەش وەزارەتی تەندروستی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە پێكدەهێنێت.
د.محەمەد قادر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە SNNی رایگەیاند: ئێمە لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان ئەو گرتە ڤیدیۆیەمان بینیوە، بەڵام پێش رووداوەكان ناكەوین بۆ ئەو مەبەستەش هەریەكە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانی و قایمقامیەتی قەزای سەیدسادقمان راسپاردووە بۆ لێكۆڵینەوە لەو گرتە ڤیدیۆییە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەدڵنیاییەوە پاش ئەنجامدانی لێكۆڵینەوە و دەركەوتنی هۆکارەکان، دەبێت ڕێكاری ئیداری و یاسایی بەرامبەر بە ئەو كەسانە بگیرێتەبەر كە پەیوەندیدارن بەو بابەتەوە كە دەوترێت لە ناو نەخۆشخانەی گشتیی (شەهید شەوكەت) تۆماركراوە.
لای خۆیەوە تەها ئەحمەد، بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندنی قایمقامێتی قەزای سەیدسادق بۆ SNN ئەوەی خستەڕوو، ئەمڕۆ لە لایەن لیژنەیەكی تایبەت بە سەرۆكایەتی قایمقامی قەزای سەیدسادق سەردانی نەخۆشخانەكە دەكەین و دەست بەلێكۆڵینەوەكانمان دەكەین، بۆیە لە ئێستادا هیچ زانیارییەكمان لەبەردەستدا نییە.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
14 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
15 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
16 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
14 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
15 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
16 hours لهمهوپێش



