بە واژوو کردنی رێککەوتنێکی ئاویی، یۆنان و میسر ئەردۆغان تووشی دۆخێکی نەخوازراو دەکەن

وەزیری دەرەوەی یۆنان و میسر
SNN–
وەزیری دەرەوەی یۆنان رایدەگەیەنێت “ئەو رێککەوتنەی سەرۆککۆماری تورکیا لەگەڵ فایز سەڕاج سەرۆکی حکومەتی لیبیا واژووی کردووە، شوێنەکەی تەنەکەی خۆڵە”.
ئەمڕۆ هەریەک لە یۆنان و میسر رێککەوتنێکی ئاوییان واژوو کرد بەمەبەستی پاراستنی سنووری ئاویی نێوانیان و سەقامگیر کردنی دۆخی ئەمنی و ئابووریی ئاویی ناوچەکە.
نیکۆس دندیاس وەزیری دەرەوەی یۆنان لەپرێس کۆنفرانسێکدا ئەمڕۆ پێنجشەممە وتی: “لەگەڵ میسر رووبەڕووی هەموو ئاڵنگارییەکانی ناوچەکە دەبینەوە و لە چەند رۆژی داهاتووشدا بە کردەوە دەبینرێت”.
وتیشی: ” ئەو رێککەوتنەی سەرۆککۆماری تورکیا لەگەڵ فایز سەڕاج سەرۆکی حکومەتی لیبیا واژووی کردووە، شوێنەکەی تەنەکەی خۆڵە”.
مانگی نۆڤەمبەری رابردوو تورکیا و حکومەتی ویفاقی نیشتمانی لیبی رێککەوتننامەیەکی ئەمنیی ئاوییان واژوو کرد کە بووە جێی رەخنەی وڵاتانی جیهان بەتایبەت یۆنان و قوبرس و میسر، لەو کاتەشەوە ناکۆکییەکانی نێوان وڵاتانی ئەوروپا و تورکیا بەرەو لوتکە چوون، چونکە تورکیا لەو سنوورە ئاوییانەدا دەیەوێت وزە بدۆزێتەوە و کۆنترۆڵی سنوورەکە بکات.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



