
برایان هۆك، نێرده‌ى پێشووى تایبه‌تى ئه‌مریكا | فۆتۆ: AP
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر برایان هۆك، نێرده‌ى تایبه‌تى ئه‌مریكا بۆ كاروبارى ئێران ده‌ستى له پۆسته‌كه‌ى كێشایه‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا رایگه‌یاند: “برایان هۆك، نێرده‌ى تایبه‌تى ئه‌مریكا بۆ كاروبارى ئێران ده‌ستى له پۆسته‌كه‌ى كێشاوه‌ته‌وه و چیتر به‌رده‌وام نابێت له كاره‌كه‌ى”، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ى رۆژنامه‌ى نیویۆك تایمز ئه‌مڕۆ بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌و هه‌واڵه‌ى بڵاوكرده‌وه.
دهستهكاركێشانهوهى هۆك له كاتێكدایه كه هه‌فته‌ى داهاتوو ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌نگ له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ى رێككه‌وتننامه‌ى قه‌ده‌غه‌ى فرۆشتنى چه‌ك به ئێران ده‌دات كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه پێشتر كراوه ئه‌و رێككه‌وتنه.
برایان هۆك ته‌مه‌نى 52 ساڵه و ماوه‌ى چوار ساڵه له پۆسته‌كه‌یدا وه‌ك نوێنه‌رى ئه‌مریكا بۆ كاروبارى ئێران كارده‌كات، له‌باره‌ى دهستهلهكاركێشانهوهكهیهوه رۆژنامه‌ى نیویۆرك تایمز نووسیوویه‌تى، “نه‌مانى هۆك له پۆسته‌كه‌یدا هه‌موو چانسه دیپلۆماسییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانى گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئێران له گۆڕ ده‌نێت پێش ئه‌وه‌ى ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ى دۆناڵد تره‌مپ كۆتایی پێ بێت “.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه مایك پۆمپه‌یۆ، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى ئه‌مڕۆیدا رایگه‌یاند: “سوپاسى ئه‌و خزمه‌ته زۆره‌ى به‌ڕێز هۆك ده‌كه‌ین كه پێشكه‌شى كردین، به‌ڵام لێره به‌دواوه ئه‌و له‌گه‌ڵ ئێمه نابێت و له كه‌رتى تایبه‌ت كارده‌كات، به‌ڵكو ئیلۆت ئه‌برامز، نوێنه‌رى تایبه‌تى ئه‌مریكا بۆ كاروبارى ڤنزوێلا پۆسته‌كه‌ى پڕده‌كاته‌وه و له ئه‌ركه‌كه‌ى خۆشى به‌رده‌وام ده‌بێت”.
برایان هۆك سه‌رپه‌رشتیارى گفتوگۆكانى ئه‌مریكا و ئه‌وروپاى كردووه له‌گه‌ڵ تاران پێش ئه‌وه‌ى دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له رێككه‌وتننامه‌ى ئه‌تۆمى بكشێته‌وه.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



