“هاووڵاتیيانى ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان خۆیان رووبه‌ڕووى داعش ده‌بنه‌وه و هێزه عێراقییه‌كان ناچن به هانایانه‌وه”

سووتاندنى ده‌غڵودان و تراكتۆرى جوتیارانى ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان له‌لایه‌ن داعشه‌وه | فۆتۆ: SNN
SNN- سیروان حەسەن
له سنوورى ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان هاووڵاتییان گله‌یی ئه‌وه ده‌كه‌ن له‌كاتى په‌لامارى چه‌كدارانى داعش زۆرجار هێزه عێراقییه‌كان ناڕۆن به هانایانه‌وه و خۆیان رووبه‌ڕوویان ده‌بنه‌وه، هێزه كوردستانییه‌كانیش ناتوانن هیچ جوڵه‌یه‌ك بكه‌ن.
شه‌ماڵ عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشى كۆكس له نزیك جه‌له‌ولا به SNNى راگه‌یاند: “شه‌وى رابردوو چه‌كدارانى داعش هێرشیان كرده سه‌ر گوندێكى ناوچه‌ى شێخ باوه و هاووڵاتییانى گونده‌كه خۆیان رووبه‌ڕووى چه‌كداره‌كان بوونه‌وه و به‌رگرییان له خۆیان كرد”.
وتیشى: “هیچ هێزێكى عێراقى به‌ره‌و ناوچه‌ى چه‌كداره‌كانى داعش جووڵه‌یان نه‌كردووه، ئه‌مه چه‌ندین جاره ئه‌م حاڵه‌تانه دووباره ده‌بێته‌وه كاتێك هێرش ده‌كرێته سه‌ر گوندێك هێزه عێراقییه‌كان ناڕۆن به هاناى هاووڵاتییانه‌وه یان كاتێك ده‌چن چه‌كداره‌كان ناوچه‌كه‌یان به جێهێشتووه، هاووڵاتییانش گله‌یی و گازنده‌یان هه‌یه له‌و باره‌یه‌وه”.
به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشى كۆكس ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “وه‌كو هێزه كوردستانییه‌كانیش له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و ناوچانه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى هێزه عێراقییه‌كاندان و سنووره‌كان له نێوانیان دیاریكراوه، بۆیه ناتوانین هیچ جوڵه‌یه‌ك بكه‌ین یان بڕۆین به هاناى خه‌ڵكییه‌وه كه زۆرجار له كاتى رووداوه‌كاندا هاووڵاتییانى ئه‌و ناوچانه په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ده‌كه‌ن”.
سه‌باره‌ت به جموجۆڵه سه‌ربازییه‌كان له سنووره‌كه، به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشى كۆكس ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: “ئه‌و جموجۆڵه‌ى له دوو هه‌فته‌ى رابردوودا هه‌بوو، هێزێكى سوپاى عێراق ده‌یویست پێشڕه‌وی بكات له ئێستادا هیچ گرفتێك نییه و هێزه عێراقییه‌كان له شوێنه‌كانى پێشووترى خۆیانن و هێزه كوردستانییه‌كانیش به هه‌مانشێوه”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


