ئەمریکا سزای تۆڕێکی تاوانکاریی دەدات کە هەڕەشە ن بۆ سەر ئاسایشی لیبیا

بینای وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا
SNN-
پێگەی رەسمیی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا رایگەیاند “وەزارەتەکە سزای دارایی سەپاندووە بەسەر سێ کەس و یەک کۆمپانیادا کە لیبییە و بارەگاکەی لە ماڵتایە و هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایشی لیبیا”.
وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا کۆمپانیای ویفاق-ی خستۆتە لیستی رەشی سزاکانەوە و سێ هاووڵاتی لیبیش بەهەمانشێوە سزاکە دەیانگرێتەوە، هاوکات کەشتییەکیش کە ناوی (میرایا)یە خراوەتە لیستەکەوە.
هەر بەپێی سزاکان نورەدین میسباح کە هاووڵاتییەکی لیبییە، سزاکەی ئەمریکا دەیگرێتەوە کە هاتووچۆی بەردەوامی هەیە لە نێوان قوبروس و تەرابلوس دا.
یەکێکی دیکە لەوانەی سزاکە دەیگرێتەوە، فەیسەڵ وادی-یە کە نیشتەجێی ماڵتایە و لەدایکبووی رۆژی 15ی دیسەمبەری ساڵی 1978ە.
کەسی سێیەمیش کە سزاکەی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا دەیگرێتەوە، ناوی میسباح وادی-ە و دانیشتووی لیبیایە و رۆژی 12ی تەمموزی 1993 لەدایکبووە.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



