کوژرانی دوو کەس لەبەردەم ماڵی ئەبو مەهدی موهەندیس دەنگدانەوەی لێکەوتەوە

Robert harding
SNN
شەوی رابردوو باوک و کچێکی لوبنانی لەبەردەم ماڵی ئەبو مەهدی موهەندیس سەرکردەی کوژراوی حەشدی شەعبی لە تاران کوژران و ئەوەش لە میدیاکانەوە دەنگدانەوەی لێکەوتەوە.
ئاژانسی هەواڵی فارس، کە سەر بە سوپای پاسدارانە ئەو هەواڵەی پشتڕاستکردەوە بەڵام هیچ وردەکارییەکی زیاتری لەوبارەیەوە نەخستەڕوو، ماڵپەڕی هەمشەهری ئۆنڵاین-ی ئێرانیش لە زاری چەند شایەتحاڵێکەوە بڵاویکردووەتەوە، ئەو دوو کەسە عەرەب بوون و شەوی رابردوو لەلایەن ماتۆڕسوارێکەوە دەستڕێژیان لێکراوە و لەناو ئۆتۆمبێلەکەیاندا کوژراون.
بەشێکی دیکە لە میدیاکانی ئێران لە ئەنجامی بەدواداچوونەکانیاندا ئەوەیان بڵاوکردووەتەوە، ئەو پیاوەی کە کوژراوە ئەندامی حزبوڵای لوبنانی بووە بەناوی حەبیب داودی، کە لەگەڵ کچەکەی مریەم-دا بووە و بە چوار فیشەک کۆتایی بە ژیانیان هێندراوە.
رووداوەکە لە شەقامی پاسداران لە شاری تاران روویداوە، لە نزیک ماڵی ئەبو مەهدی موهەندیس سەرکردەی حەشدی شەعبی کە لە سەرەتای ئەمساڵ لە بۆردومانێکی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی بەغدا لەگەڵ قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودس کوژرا.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



