
SNN
نوێنەری حکومەتی چینی لە هۆنگ کۆنگ رایگەیاند: کە سزاکانی ئەمریکا لەسەر چین “وەحشیگەرانەیە و راستی تێدا نییە”.
لە راگەیەندراوەکەی حکومەتی چیندا هاتووە، ئەو سزایانەی کە ئەمریکا بۆ چینی داناوە لایەن و نیەتی خراپی ئەمریکا بەرامبەر چین پیشان دەدات و ئەمریکا دەیەوێت پشێوی بخاتە وڵاتی چینەوە.
رۆژی هەینی ئەمریکا سزای بەسەر کاری لام سەرۆکی جێبەجێکاری هۆنگ کۆنگ سەپاند لەگەڵ 10 کەسی دیکە، چاودێری سیاسی و ئابووری چین لەسەر ئەوە کۆکن کە ئەم سزا نوێیانەی واشنتۆن لەسەر هۆنگ کۆنگ گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە زیاتر دەکات و کاریگەری لەسەر بازاڕی ئابووری جیهانیش دەبێت.
لە کۆتایدا چاودێران ئاماژە بەوە دەکەن، کە گەر سزاکانی ئەمریکا بەمجۆرە بەردەوامبێت لەسەر دەسەڵاتدارانی چینی کاریگەری لەسەر ئەو بەرهەمانەی ئەمریکاش دەبێت کە لە چینەوە دروست دەکرێت.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
14 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15 hours لهمهوپێش -
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
14 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15 hours لهمهوپێش -
15 hours لهمهوپێش



