
هەرێمی کوردستان
SNN
وتەبێژی وەزارەتی كارەبا رایگەیاند: “بەو مەرجە كارەبا بۆ بەغدا دەنێرین كە كاریگەریی لەسەر كەمكردنەوەی كارەبای هەرێمی كوردستان نەبێت”.
ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی کارەبای ھەرێمی کوردستان لە مەیجی فەرمی وەزارەتەکەوە رایگەیاند: حکوومەتی عێراق بەنیازە بڕە کارەبایەک لە ھەرێمی کوردستان و تورکیا بۆ شارەکانی خۆی رابکێشێت و لە ئەگەری ئەو کارە، مەرجی خۆمان دەبێت.
وتیشی: “نابێت ئەو کارەبا پێدانە ھیچ کاریگەریەکی لەسەر کەمکردنەوەی کارەبای نیشتمانی لە ھەرێمی کوردستان ھەبێت و بەغداش سووتەمەنی بۆ یەکە لەکارکەوتووەکانی کارەبای ھەرێمی کوردستان دابین بکات و کارەباکە لەو یەکانەوە ببات”.
باسی لەوەش کرد: “ھەرچەندە ئەو یەکانەی لەکارکەوتوون ھی وەبەرھێنەرانە، بەڵام ھەرکات بەغدا ئەو مەرجانەی جێبەجێکرد و حکومەتی ھەرێم رەزامەندبوو، ئەوکات رێگەی پێ دەدرێت”.
ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاندبوو: “له چهند رۆژی داهاتوودا 200 مێگاوات كارهبا لە تورکیاوە و 450 مێگاواتیش لە ڕێگهی هێڵی خورمهڵه- كهركوك دەگەیەنرێتە بەغدای پایتەخت و پارێزگاکانی دیکەی باشووری عێراق”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


