وه‌رگرتنى 10 هه‌زار دینار له خاوه‌ن مۆلیده‌كانى گه‌رمیان كێشه دروستده‌كات

مۆلیدە ئەهلییەکان
SNN – سیروان حه‌سه‌ن
له سنوورى گه‌رمیان له هه‌ر خاوه‌ن مۆلیده‌یه‌ك بڕى 10 هه‌زار دینار وه‌رگیراوه و خاوه‌ن مۆلیده‌كان نیگه‌رانى ده‌رده‌بڕن، لایه‌نى حكومیش ده‌ڵێت: “ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ نوێنه‌ره‌كانى خۆیانه و په‌یوه‌ندى به حكومه‌ته‌وه نییه”.
ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د، خاوه‌نى یه‌كێك له مۆلیده ئه‌هلیه‌كانى كه‌لار به SNNى راگه‌یاند: “له هه‌ر خاوه‌ن مۆلیده‌یه‌ك بڕى 10 هه‌زار دینار وه‌رگیراوه كه‌س نازانێت ئه‌و پاره‌یه له پێناو چى و به‌بێ هیچ وه‌سڵێك لێمان وه‌رگیراوه”.
وتیشى: “ئه‌و پاره‌یه ناحه‌قییه به‌رامبه‌ر به خاوه‌ن مۆلیده ئه‌هلییه‌كان و پێویسته لایه‌نى حكومه‌ت له قایمقامیه‌ت و لیژنه‌كان بێنه ده‌نگ و روونكردنه‌وه‌یان هه‌بێت له به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕه پاره‌یه”.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه فه‌رهاد قادر، سه‌رۆكى لیژنه‌ى مۆلیده ئه‌هلییه‌كانى كه‌لار به SNNى راگه‌یاند: “مۆلیده ئه‌هلییه‌كانى سنوورى كه‌لار چه‌ند نوێنه‌رێكیان هه‌یه و ساڵانه چه‌ندینجار له‌به‌ر ئیشوكارى مۆلیده‌كان له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌رانى حكومه‌ت پێویسته سه‌ردانى هه‌ولێر یان سلێمانى بكه‌ن”.
وتیشى: “ئه‌و 10 هه‌زار دیناره‌ى لێیان وه‌رگیراوه بۆ خه‌رجى هاتووچۆى نوێنه‌ره‌كانى خۆیانه كه ساڵانه به نوێنه‌رایه‌تى مۆلیده ئه‌هلییه‌كان سه‌ردانى ئه‌م شار و ئه‌و شار ده‌كه‌ن بۆ چاره‌سه‌رى كێشه و گرفت یان هه‌ر داواكارى و مامه‌ڵه‌یه‌كى تایبه‌ت به مۆلیده‌كان و وه‌رگرتنى پاره‌كه په‌یوه‌ندى به حكومه‌ته‌وه نییه”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



